له‌رێگه‌ی ویبكامیراوه بازرگانى به كیژى گه‌نجه‌وه
ئا/ بێتوش محه‌مه‌د
سایتى گه‌نجان وه‌كو snyggast.se یان skonk.se لهرِۆژێكدا (400) پیاوى باڵغ سه‌ردانى ده‌كات (20% ـ 30%) ئه‌و پیاوانه به‌شوێن په‌یوه‌ندیى سێكسی‌دا له‌گه‌ڵ كیژى منداڵدا وێڵن . ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رى ئینتێرنێت ماتس ئه‌ندێرسۆن Mats Andersson، كه له‌ئۆكتۆبه‌رى ساڵى (2004)دا په‌رده‌ى رِاماڵى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چۆن قه‌شه‌یه‌كى خه‌ڵكى خوارووى سوید (سكۆنه) په‌یوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌لڕ كچێكى (14) ساڵه‌دا. ناوهرِۆكى گفتوگۆى نێوان قهشهكهو ئه‌و كچه بهچرِى باسى سێكس بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ماتس ئه‌ندێرسۆن برِیارى دا په‌یوه‌ندى بكرێ له‌گه‌ڵ كریستینا ئۆدێلبێرى Christina Adelberg، كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داواى لهقهشهى ناوبراو كرد كه كاره‌كه‌ى به‌جێ بهێڵێ .
ماتس ئه‌ندێرسۆن ده‌ڵێ : ” ئه‌وه‌ى كه قه‌شه‌كه لێی ئاگادار نه‌بوو ، ئه‌وه بوو كه ئه‌و كچه (14) ساڵانه ته‌نیا كه‌سایه‌تى دروستكراو بوو ، كه‌چى لهرِاستیدا قه‌شه‌كه له‌گه‌ڵ مندا چاتى ده‌كرد ، كه پیاوێكى (39) ساڵه‌م . قه‌شه‌ى ناوبراو جگه له‌كاره‌كه‌ى خۆى وه‌كو قه‌شه كارى ده‌كرد له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا . وه‌دوو كه‌وتنى گه‌نجان ، كارێكى دژى یاسایه ، ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌كه‌و پیاوه باڵغهكه له‌ژیانى رِاستهقینهدا یه‌كتر ببینن . به‌ڵام لهئینتهرنێتدا پیاوه باڵغه‌كان ، بۆیان هه‌یه ، هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجان بكه‌ن ” .
ماتس له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ده‌ڵێ : “هێشتا یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته‌دا نه‌چۆته پێشێ و هه‌نگاوى پێویست هه‌ڵنه‌گیراوه . هه‌رچه‌ند ئه‌و پۆلیسانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون سه‌باره‌ت به‌م گرفته نارِهزایی توند دهردهبرِن . وڵاتى سوید ده‌بوایه وه‌كو وڵاتانى ئینگلیستان و ئوسترالیا بكات كه یاسایه‌كى توند‌وتیژتر به‌كاردێنن “.
ئه‌و كچه‌ى گفتوگۆى هه‌بووه له‌گه‌ڵ پیاوى به‌ته‌مه‌ن
ئهمرِۆ ماتس سه‌باره‌ت به سایتگهلى ئینته‌رنێتى تایبه‌ت به‌گه‌نجان وانه ده‌ڵێته‌وه . ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى خۆى ساڵى (2002) ده‌ستپێكرد. دواى ئه‌وه كه دایك و باوكی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا گرت كاتێ كه ماتس لهچالاكییهكى گه‌نجان كارى ده‌كرد كه له‌شارى ترێللێبۆرى بوو ئه‌و دایك و باوكه بهرِێكهوت چاویان لهئیمهیلهكانى كچه‌كه‌یان كردبوو ، گفتوگۆیه‌كیان دیبوو له‌گه‌ڵ پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن . كچه‌كه لهمهیلهكهى خۆیدا باسى ژیانى رِۆژانهى خۆى نووسیبوو ، به‌ڵام پیاوه‌كه هه‌میشه باسه‌كانى به‌ره‌و لاى سێكس ده‌بردو مه‌رجه‌كانى نیشان ده‌دا . یه‌كێ له‌و ئامانجانه‌ى پێی گه‌یشتبوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و كچه گه‌نجه‌ى قایل كردبوو كه پاره‌ى لێ وه‌ربگرێ .
ماتس ئه‌ندێرسۆن و دایك و باوكه‌كه ئه‌م رِووداوهیان به‌پۆلیس رِاگهیاند. به‌ڵام له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌وه وه‌ڵامى رِهتیان بۆ هاته‌وه كه ناتوانرآ ئه‌و تاوانه بسهلمێنرآ. كۆمۆنى ترێللێبۆرى ماتس ئهندێرسۆنى رِاسپارد كه سهردانچییهكانى سایتى گه‌نجان بخاته ژێر چاودێرییه‌وه. ماتس له‌و باره‌وه ده‌ڵآ: “یه‌كآ له‌خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان كه من تایبه‌تمه‌ندى پآ ده‌ده‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پیاوانه چ ده‌كه‌ن، چ ده‌ڵێن كه ده‌بێته هۆى دروستبوونى باوهرِ له‌لاى ئه‌و كچه گه‌نجانه ده‌رباره‌یان. زۆر جاران سوور ده‌بن له‌سه‌ر باسگهلىَ كه تایبه‌ت سهرنجرِاكێشه لاى ئه‌و كچگهله. بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و كچانه له‌و كه‌سانه بن كه حه‌زیان لهنیگاركێشان بآ، ئه‌وا پیاوه‌كان بۆیان ده‌نووسن كه ئه‌وان هونه‌رمه‌ندن و ده‌توانن له‌كاره هونه‌ریه‌كانیاندا رِێنوێنى پێویستیان پآ بده‌ن. ئه‌و جۆره پیاوگهله ده‌توانن له‌سه‌ر چاتكردنى خۆیان به‌رده‌وام بن و گفتوگۆ بكه‌ن ته‌نها سه‌باره‌ت به‌و باسانه‌ى كه كچه‌كان لایان سهرنجرِاكێشهره یان وه‌كو باسى ژیانى ساده‌ى رِۆژانه. بۆئه‌وه‌ى به‌كاوه‌خۆ باسه‌كه رِابكێشنه سه‌ر باسى سێكس، ئه‌وكاته تازه ئیدى كچه‌كان پیاوه‌كانیان وه‌كو هاورِێیهكى میهره‌بان هاتۆته به‌رچاو، یان بهتهمهنداچوێك كه مرۆڤ بهرِاحهتى بتوانآ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات”.
پیاوه‌كان ده‌یانه‌وآ باسى سێكس بكه‌ن
كاتآ ماتس ئه‌ندێرسۆن بۆ به ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى خۆى، خۆى ده‌كاته كچێكى (14) ساڵه، زۆر به‌ئاگایه له‌وه‌ى كه هه‌رگیز به‌ده‌ستى قه‌ستى پیاوه‌كان رِاناكێشێته ناو باسى سێكسه‌وه. سهرهرِاى ئه‌وه‌ش پیاوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر باسى سێكس.
ماتس ئه‌ندێرسۆن ده‌ڵآ: “من هه‌ولڕ ده‌ده‌م جڵه‌وى گفتوگۆكه به‌ده‌ستى منه‌وه بآ. بۆنموونه ده‌نووسم: “ئاى كه پرسیارى نابه‌جآ ده‌كه‌یت، ئه‌و پرسیاره‌ت زۆر تایبه‌تى بوو”. زۆربه‌ى ئه‌و پیاوانه زۆر به‌ئارامى و دڵنیاییه‌وه ناو و ژماره ته‌له‌فۆنى خۆیان ده‌نووسن بۆ كچه گه‌نجه‌كان. پیاوه‌كان لهبهڵێنى بانگهێشتن بۆ نانخواردنى ماكدۆناڵد نا بگاته دانى (5000) كرۆن، به‌و كچانه ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونى ئه‌وان بۆ كارى گوهنێلى”.
دواى تێپهرِاندنى كاتێكى گونجاو، ماتس ئه‌ندێرسۆن خۆى ده‌ناسێنآ. ئه‌وكاته پیاوه‌كان بێده‌نگ ده‌بن و هیچى دیكه نانووسن. یه‌ك جار ماتس ئه‌ندێرسۆن به‌هۆى ئه‌وه‌وه تووشى ههرِهشه لێ‌كردن بوو. ماتس توانى هاوكات له‌گه‌لڕ (140) پیاودا په‌یوه‌ندى هه‌بآ.
شێوه‌یه‌كى تر‌ى له‌شفرۆشتن لهرِێگاى ئینته‌رنێته‌وه
له‌م دواییه‌دا شێوه‌یه‌كى تر‌ى (كرِین و فرۆشتنى سێكس) سه‌رنجى ماتسى بۆلاى خۆى رِاكێشا. ئه‌وێش كه پێی دهگوترآ: (webkam-sex = وێبكام سێكس)، (وێبكام = وێبكامێرا)، له‌وآ ئه‌و كچه گه‌نجانه وێنه‌ى جووڵاوهى رِاستهوخۆى خۆیان ده‌نێرن بۆ پیاوان. ئه‌مه بهوپهرِى خاترجه‌مییه‌وه ده‌توانآ ببێته ده‌رگایه‌كى ئاوه‌ڵه بۆچوونه ناو “لهشفرۆشییهكى” دیكه‌وه. ئاسایی‌ترین شێوه‌ى كرِین و پاره‌دان له‌لایه‌ن پیاوه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كان كارتى مۆبایلى ئه‌و كچانه پرِ ده‌كه‌نه‌وه كاتآ كارته‌كه كاتى پرِكردنهوهى دآ. ئه‌و پیاوانه له‌زۆربه‌ى سایتى گه‌نجه‌كاندا هه‌ن. به‌گوێره‌ى قسه‌كانى ماتس بازارِى كرِین و فرۆشتنى سێكس به‌ته‌واوه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌لڕ زۆربه‌ى سایتى گه‌نجه‌كاندا هه‌یه. یه‌كآ له‌به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وێنانه‌ى كه كچه‌كان له‌وآ دایده‌نێن، بهرِێژهیهكى یه‌كجار زۆر كۆپى ده‌كرێن، بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و ده‌فرۆشرێن به‌بآ هیچ كۆنترول كردن و چاودێرییه‌ك.
ماتس ئه‌ندێرسۆن ده‌ڵآ: “دایك و باوك و گه‌وره‌كان زۆر كه‌م زانیاریان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه چۆن منداڵان ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن. و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه چۆن پیاو بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى خۆیان سایتى منداڵان (گه‌نجان) به‌كاردێنن. زۆرگرنگه كه له‌بیرمان بێت كه ئه‌وه گه‌نجه‌كان نین كه هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و پیاوانه له‌و سایتانه ده‌ركرێن”.
ماتس هه‌روه‌ها هانى دایك و باوكه‌كان ده‌دات كه داوا له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه ئه‌و پیاوانه‌ى دێنه ئه‌وآ پێیان بناسێنن كاتآ لهسایتهكانیاندا ده‌رده‌كه‌ون.
ماتس ده‌ڵآ: “پیاوان له‌م جیهانه‌دا هه‌ست به‌دڵنیایی ته‌واو ده‌كه‌ن. رِاستییهكهى ئه‌وه‌یه كه نابآ وابآ. ئه‌گه‌ر زۆربه‌ى پۆلیس و رِێكخراوه ئازاده‌كان كه كارده‌كه‌ن دژى به‌كارهێنانى منداڵان بۆ سێكس، بهاتبان و له “نێتدا” ئاماده‌یییان هه‌بایه، ئه‌وكات رِهنگه ئه‌و پیاوانه ئه‌وه‌نده هه‌ست به‌دڵنیایی نه‌كه‌ن. و وایان لىَ بێت كه بكه‌ونه دڵهرِاوكآ و جێگایان پآ له‌ق بكرێت.
سه‌رنج: بۆ نووسینه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌چه‌ند پێگه‌یه‌كى ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه.


