مقداد شاسوارى : بڕوام به ئه‌ده‌بیاتی ئافره‌ت نی یه
مقداد شاسوارى رۆژنامه نووس رۆشنبیرێكى ناسراوى ده‌ڤه‌رى گۆرانهتىیه خاوه‌ن به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیه، وئه‌ندامى فه‌خرى بنكه‌ى رِۆشنبیرى به‌رده‌ره‌شه، به‌نوكته خۆشه‌كانى رِهخنه گرێكى باڵا ده‌سته، بۆیه به‌پێویستمان زانى وه‌كو گۆڤارى خازر ئه‌م دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ین.
پ/ باپرسیارى یه‌كه‌ممان له‌رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین. . .
و/ رۆژنامه‌گه‌رى كوردیش هه‌ر بهرِۆژنامهى ئه‌هلى له‌دایك بووه. ساڵى (1898) كه‌رۆژنامه‌ى (كوردستان) له‌سه‌رده‌ستى میقداد مدحه‌ت به‌درخان یه‌كه‌م ژماره‌ى لێ ده‌رچوو نه سه‌ر به‌هیچ حیزبێك بوو، نهپهیرِهوى لهئایدۆلۆژیایهكى حیزبی دهكردو نه‌هیچ حیزبێكیش له‌پشتیه‌وه بوو.. به‌ڵام كورد كیانێكى مه‌ده‌نى نه‌بوو تارۆژنامهگهرییهكهى هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌هلى درێژه بهرِهوتى خۆى بدات. كورد ناچار بوو شۆرِش بكات به‌رده‌وام ده‌ست به‌تفه‌نگ بێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆى. ئه‌مه‌یش بێ گومان پێویستى ژیارى به‌دروست بوونى حیزب هه‌بوو بۆ ئاراسته‌كردنى جه‌ماوه‌رو بهرِێوه بردنى شۆرِش. ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى هه‌موو شته‌كان بوونهحیزبی.. ده‌بوایه ببنه حیزبی یه‌كێك له‌وشتانه‌ش رِاگهیاندن بوو به‌شێوه‌یه‌كى گشتى. دواى سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى 1991 رِاسته نیوه‌ى زیاترى باشوورى كوردستان ئازاد كرا. كه‌واته ده‌بوایه رِاگهیاندن میدیاى كوردى له‌م پارچه‌یه پێ بنێته قۆناغێكى نوێتر. واته هێدى هێدى خۆى لهقاوغى حیزبایه‌تى ده‌ربكات ئه‌ركى خۆى بگۆرِآ. ئه‌ده‌بیاتى خۆى بگۆرِآ چه‌مكى خۆى بگۆرِآ. ئیدى خۆى له‌ته‌پ تۆزى شاخ سه‌نگه‌رو بارووت داتهكێنآ بهههناسهیهكى مه‌ده‌نیانه‌تر درێژه به‌كارى خۆى بدات. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌مدیسان گیرۆده‌ى شهرِى ناوخۆ بووینه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان رِۆژنامهگهرى كوردى به‌تایبه‌تى رِاگهیاندنى كوردى به گشتى له‌ت له‌ت كرا‌و ئه‌گه‌ر پێشتر له‌چوار چێوه‌ى حیزبێكدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كورد كاریان ده‌كرد ئه‌مجاره زۆر بهتهسكى چوونه ناو بازنه‌یه‌كى حیزبایهتیهوهو ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حیزبی كاریان كرد. تاك وته‌را بڵاوكراوه ویستیان به‌بێ لایه‌نى ده‌نگ ههڵبرِن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونه‌بوون. ئه‌مه سآ - چوار سالێكه خه‌ریكه شتێك به‌ناوى رِۆژنامهگهرى ئه‌هلى خۆى ده‌سه‌لمێنآ بواریش تاراده‌یه‌كى باش ره‌خساوه. هه‌رچه‌نده ماویه‌تى كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتى حیزبی ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش باوهرِ به هه‌بوونى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلى بێنن بتوانن ته‌حه‌مولیان بكه‌ن قبوڵیان بكه‌ن. . به‌ڵام به‌هه‌ر حالڕ واخه‌ریكه رِۆڵى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلى زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ردا. . .
پ/ ئه‌ى رِۆڵى رۆشنبیرى كورد به‌شێوه‌یه‌كى گشتى چۆن ده‌بینى له‌بارودۆخى هه‌نوكه‌ى كوردستاندا؟
و/ رِۆشنبیرى كورد به‌فكرو بۆچوون ته‌نانه‌ت به جه‌سته‌یش خۆى كه‌رت كه‌رت كرد. ئێستایش چۆته‌وه ناو پێستى خۆى. . كوردستانى باشوور ئێستا شوێنێكى زۆر گرنگه لهرِووداوهكان. ده‌توانم بڵێم چه‌قى رِووداوهكانه . چونكه خوێندنه‌وه‌ى ئه‌مریكیه‌كان وڵاته عه‌ره‌بى ئیسلامى ئیقلیمیه‌كانیش بۆ عێراقى ئێستا‌و عێراقى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ویست داخوازى كورده. . ئه‌وان زیاتر چاویان له‌كورده كهكتوپرِ خۆیان لهجسهتهى دارِزاوى نشتیمانى عه‌ره‌ب جیا نه‌كه‌نه‌وه. توركیا ئه‌وه‌نده‌ى له‌كوردى باشوور ده‌ترسێ له‌هه‌موو دنیا ناترسێ. . ئێرانى ئیسلامى چاوو نیوێكى لهسهركوردستانى باشووره‌و نیو چاوى بۆ هه‌موو دنیایه. عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌وه له‌هیچ شتێك‌دا یه‌كدى ناگرنه‌وه بێجگه له‌دژایه‌تى كردنى كورد نه‌بآ. سهرهرِِاى هه‌موو ئه‌وانه رِۆشنبیرى ئێمه له‌ده‌ره‌وه كوردستان ناخوێندرێته‌وه رایه‌كى دیارى كراوى نیه. هه‌مووى ههرخهریكى ناوخۆیه هێشتا وازیان له‌ململانێى حیزبایه‌تى نه‌هێناوه. رِۆشنبیرى ئێمه واى له‌خۆى كردووه ته‌نانه‌ت له‌ناوه‌وه‌ش نه‌خوێندرێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچى پێ نه‌بآ ئه‌و هه‌موو گۆرِانه رووى داوه كوا پێگه‌ى رۆشنبیرى كورد. . ههرخهریكى جوینه‌وه‌ى شتى خه‌ڵكه. .
پ/ ئێستا باس باسى فیدرالییه بۆ داهاتووى كوردستان باشوور.
و/ كه‌سیش نازانآ ئه‌وه‌ى باسى لێوه ده‌كرآ چ جۆره فیدرالییهتێكه. ئێمه باس له‌سیسته‌مێك ده‌كه‌ین خه‌ڵكى دنیا ده‌یان ساڵه پێیدا تێپهرِبوون ئیدى لهباوكهوت. ئێمه تازه به‌تازه سواڵآ فیدراڵیه‌ت ده‌كه‌ین. . له‌جیهان باس لهعهولهمهو نازانم گلۆبالیزم گوندى گه‌وره‌ى جیهانى ده‌كرێت. پێم سه‌یره ئێمه ئه‌وه‌نده میلى كاتژمێرى داواكانمان له‌دواوه‌یه.. نازانم لاوازین له‌سیاسه‌ت دیبلۆماسیه‌ت یان راهاتووینه به‌كه‌م رِازى بین. حاكمىعهرهبهكان ئێران وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌گشتى كه قسه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن نوێنه‌رى رِاستهقینهى ئاسمان ئه‌وانن. كه‌چى په‌یامێكى ئاسمان ده‌ڵێت: (المۆمن من یحب لاخیه مایحب لنفسه) كه‌چى ئه‌وان هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان ده‌وآ . . . ده‌یانه‌وآ عه‌ره‌ب له‌ترۆپك دابآ. بیابانێك ئه‌گه‌ر چوار ره‌شماڵى لێ هه‌ڵدرا ده‌بێ ببیته ده‌وڵه‌ت. . خانووى عه‌ره‌بێك برِوخێندرآ عه‌ردو عاسمان پێكه‌وه ده‌دورنه‌وه. منداله عه‌ره‌بێك بكوژرآ داد وفیغانیان دنیا دهههژێنآ. . كه‌چى كورد به‌مێژوو.. به‌شارستانیه‌ت . . به رِۆشنبیرى سیفاته مرۆڤایهتیهكانى ئه‌گه‌ر له‌پێش ئه‌وانیش نه‌بێ ئه‌وا هاوشانیانهو رِۆژانه لێیان دهكوژرآ وماڵیان وێران ده‌كرآ و قه‌تلوعام ده‌كرێن وجوگرافیایهكى ده‌وڵه‌مه‌ندو پان به‌رینیان هه‌یه‌و نابآ (خه‌ون) یش بهفیدراڵیهت ببینن. من وه‌كو خۆم فیدراڵییه‌ت به‌چاره‌سه‌رێكى گونجاو نازانم. دڵنیاشم نه‌ك هه‌ر كاتى ئه‌وه‌هاتووه ئاڵاى سه‌ربه‌خۆییمان هه‌ڵكه‌ین به‌ڵكو تاخیریش بووینه. .
پ/ باشه تۆ وه‌ك چیرۆكنووسێك ئایا برِوات بهئهدهبیاتى (مآ) هه‌یه؟
و/ من باوهرِم به‌ره‌گه‌زى (مآ) هه‌یه . باوهرِم به‌وه‌هه‌یه له‌هه‌ڵسوكه‌وتى ژیانمادا پیاو وه‌كو خۆى رِهفتار بكات ئافره‌تیش وه‌كو خۆى، لاسایى یه‌كدى نه‌كه‌نه‌وه له مودێلى قژو خۆ رازاندنه‌وه‌و پۆشاك له‌به‌ر كردن سنوورى یهكدیش نه‌به‌زێنن چونكه تامى ژیان له‌وه دایه ئافره‌ت ئافره‌ت بێت پیاویش پیاو. . به‌ومانایه كهیهكدى ته‌واو بكه‌ن نه‌ك كه‌سیان موڵكى ئه‌وى تر بێت ئه‌میان زالڕ بێت به‌سه‌ر ئه‌وى تردا. به‌ڵام قه‌ت برِوام بهئهدهبیاتى ئافره‌ت نیه. . ئه‌گه‌ر ئێمه (ئه‌ده‌بیاتى مآ) و (خواردنى مآ) و نازانم چى دیكه‌ى (مآ) مان له (نێر) جیاكرده‌وه ئه‌مه بهبرِوِاى من ده‌بێته شتێكى شووره‌یى وه‌ك ئه‌وه‌ى ژن پیاو یه‌ك خواردن ده‌خۆن كه‌وا بێ نووسین خوێندنه‌وه‌یشیان هه‌ر ده‌بێ یه‌ك شت بێت چونكه هه‌ر دووره‌گه‌ز دوا جار وه‌كو یه‌ك مرۆڤن. .
پ/ چۆن دهرِوانیته ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى..
و/ داخبارم له‌وه‌ى ده‌بآ بڵێم من گۆرِانێك له‌ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى دا نابینم . نهلهرِووى كۆمه‌ڵایه‌تى نهرِۆشنبیرى نه‌هیچ لایه‌نێكى تر من منداڵێتى خۆم له‌بیر دێت. ئێستایش رِاستهخهڵك ده‌وڵه‌مه‌ند تر بووه به‌ڵام هه‌ر له گه‌مه‌و یاریه‌كانى منداڵان تا بۆگه‌ن بوونى ئافره‌ت له‌ناو چوار چێوه‌ى مالڕ دانیشتنى گه‌نج پیر له‌په‌ناى دیواره‌كان شێوه‌ى تێفكرین به‌شداربوونى گه‌نج لاوان لهپرسهكانى په‌یوه‌ست به‌گه‌ل نیشتیمانه‌كه‌یان خه‌مساردیان به‌رامبه‌ر زۆربه‌ى رِووداوهكان ئه‌وانه هه‌مووى گۆرِانێكى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه بكرآ باسى لێوه بكرآ. به‌ڵام دامه‌رزاندنى بنكه‌ى رۆشنبیرى بهردهرِهش توانى ببێته قۆناغێكى نوآ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره من له‌سه‌ره‌تایشه‌وه دڵم زۆر به‌و بنكه‌یه خۆشبووه كهبتوانآ ده‌ڤه‌ره‌كه له‌وحاڵه سرِبووهى دهربێنآ دانیشتوانه‌كه‌شى لهوخهمساردییه بگۆرِآ به‌خه‌ڵكانێك به‌گه‌رمى موتابه‌عه‌ى رووداوه‌كان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن بهولاتهكهیان. هه‌ر چه‌نده بنكهكهیش چالاكیه‌كانى سنوورداره به‌هۆى سستى حكومه‌ت لهپشتگیرى كردنیان كه‌مبوونى كادیریان هۆكارى تریش.
پ/ ئه‌ى گۆڤارى خازر..
و/ ئه‌مه‌شیان دڵخۆشیه‌كى دیكه‌یه. ئهمهسێیهم ژماره‌یه كه ده‌رده‌چێ پێشكه‌وتنێكى زۆرى پێوه دیاره. هه‌رچه‌نده وه‌ك من ئاگادار بم هه‌ر ژماره‌یه‌ك بهماندووبوونێكى یه‌كجار زۆر ده‌رده‌چێ به‌ڵام بهرِاستى جێى ده‌ستخۆشانه‌یه رِۆڵى خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ر به‌تایبه‌تى ده‌سته‌ى نووسه‌رانیش به‌گشتى زۆر به‌رچاوه‌و براى به‌رێزمان (سه‌عید مه‌موزینى) چ وه‌كو به‌رپرسى بنكه‌ى رۆشنبیرى بهردهرِهش چ وه‌كو سه‌رنوسه‌رى خازر و چ وه‌كو رۆژنامه نووسێكى كارا‌و چالاك هه‌وڵێكى بێ وچان ده‌دا بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى رِۆشبیرى له‌سه‌ر ئه‌ساسێكى نه‌ته‌وه‌یى نشتیمانى له‌راستیدا خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش بهدهڤهرهكه كردووه.
پ/ زۆر سوپاس
و/ هه‌ربژین.
مقداد شاسوارى
* ساڵى 1961 له‌گوندى خێله‌كى سه‌ر بهشارۆچكهى بهردهرِهش له‌دایكبووه.
* تاپۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تایى له‌قوتابخانه‌ى بهردهرِهش به‌زمانى عه‌ره‌بى خوێندووه.
* پۆڵى شه‌شه‌م یه‌كه‌مى ناوه‌ندى له‌قوتابخانه‌كانى شۆرِش لهكهمپهكانى ئێران به‌زمانى كوردى خوێندووه.
* دووى ناوه‌ندى تا ده‌رچوونى له‌شه‌شى ئاماده‌یى به‌فارسى لهشارهكانى ئێران ته‌واو كردووه.
* 1997 گهرِاوهتهوه.
* ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌ران بووه له (پێشكه‌وتن مه‌لا مه‌شهور وگۆڤارى ده‌نگى پێشمه‌رگه).
* دوو به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى چاپكراوى هه‌یه به‌ناوى (كڵاوى بابردوو - تهنزستان
* سه‌رنووسه‌رى هه‌فته‌نامه‌ى جه‌ماوه‌ره.


