مای 13, 2008
By: admin
Category: دیمانه
له‌گه‌ڵ بوونى به‌رده‌رِه‌ش به قه‌زا ( مازن محه‌مه‌د سه‌عید ) وه‌كو یه‌كه‌م قایمه‌قام ده‌ست به‌كار بوو له‌و ناوچه‌یه ، كاك مازن له دایك بووى ساڵى 1972 و له سالى 1994 كۆلێژى یاساى له‌شارى موسل ته‌واو كردووه و له چه‌ند شوێنێك به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه بووه وه‌كو : ( دیره‌لۆك - سه‌رسه‌نگ - به‌رده‌رِه‌ش ) هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ى وه‌كو قایمه‌قام ده‌ست به‌كار بىَ له قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش ، له قه‌زاى ئامێدى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ قایمه‌قام بووه . كاك مازن له ساڵى 1996 له‌گه‌ڵ ( به‌هارخان ) خێزانى پێك هێناوه و ئێستا خاوه‌نى سىَ كورِ و كچێكى چاو گه‌شه به‌ناوه‌كانى ( سامان - سازان - رۆزان - محه‌مه‌د ) . كاك مازن گه‌نجێكى تا بڵێى روو خۆشه و له كاره‌كانیدا جدیه ، گۆڤارى خازر به پێویستى زانى كه ئه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ساز بكات سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌ردنى كاره‌كانى و هه‌ندێك له لایه‌نه شاراوه‌كانى ژیانى تایبه‌تى ئاشكرا بكات :
دیمانه / پرشه‌نگ كامه‌ران
پ/ نه‌خشه‌ى جه‌نابتان بۆ خزمه‌ت كردنى به‌رده‌رِه‌ش چۆنه و چۆن كاره‌كانتان دابه‌ش كردووه ؟
و / قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش یه‌كێكه له و قه‌زا نوێیانه‌ى كه به برِیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه له 8/4/2007 ده‌ستمان به كاره‌كانمان كردووه وه‌كو قایمه‌قامى قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش كه سىَ ناحیه له خۆیه‌وه ده‌گرىَ ( ناحیه‌ى كه‌له‌ك - داره‌توو - رۆڤیا ) كه تازه بوونه‌ته ناحیه ، ده‌رباره‌ى نه‌خشه‌ى قه‌زا بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه زۆر كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى ده‌زگا حكومیه‌كان ئه‌نجام داوه له‌سنورى قه‌زاو به ئاماده‌بوونى به‌رِێوبه‌رانى ناحیه ، پلانێكى جوان و رێك‌و پێكمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌نته‌رى قه‌زا له‌گه‌ڵ گونده‌كانى ده‌وروبه‌ر و هه‌رسىَ ناحیه‌ى كه دانراون به‌ره‌و پێش ببه‌ین به تایبه‌تى سه‌نته‌رى قه‌زا له‌لایه‌ن شاره‌وانى به‌رده‌رِه‌ش به گوژمه‌ى هه‌فت ملیار دینار كشوفات و دۆزینه‌وه دروست كراوه و به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خۆشبه‌ختانه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى ناردووه بۆئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه برِوانێته‌وه ئه‌و پرۆژه پێشنیاركراوانه ئومێده‌وارین به زووترین كات ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بكرىَ و پاره‌ى پێویستى بۆ دابین بكرىَ بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جىَ بكرىَ ، ئه‌وه له لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ، له‌لایه‌نى ئیدارییه‌وه وه‌كو ناوه‌خۆ له به‌رنامه‌دایه كه ئه‌م بینایه‌ته كه ئێستا ئێمه تێداینه وه‌كو قایمه‌قامیه‌ت زیاتر به‌ره‌و پێش برِوات و قاتێكى تر‌ى له‌سه‌ر ئاوا بكرىَ ، دوو كۆمه‌ڵگاى كارگێرى ئاوابكرىَ یه‌كێك بۆ ناحیه‌ى داره‌تو و ئه‌وی تریش بۆ ناحیه‌ى رۆڤیا بۆ ئه‌وه‌ى قایمه‌قامیه‌و هه‌ردوو ناحیه به‌رێك و پێكى كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانى ئاویش پێشنیار كراوه كه سىَ بیرى ئیرتوازى له‌گه‌ڵ عه‌مبار و تۆرِى ئاو هه‌ر بۆ به‌رده‌رِه‌ش بێته دانان ئه‌ویش جێبه‌جىَ كراوه و له نوسینگه‌ى جه‌نابى پارێزگه‌یه‌و چاوه‌رێى رازیبونین ، هه‌روه‌ها بۆ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى داره‌توو پرۆژه‌ى ئاو پێشنیار كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تى بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جىَ بكرێن ، بۆ رێگه‌وبانیش زۆر پرۆژه بۆ گونده‌كان و ناحیه‌كانیش پێشنیار كراوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى گونده‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى پارێزگاى دهۆك چاوه‌رِێى ئه‌وه‌ینه كه هه‌موویان په‌سند بكرىَ و جێبه‌جىَ بكرێن .
پ/ ئایا ده‌توانى ئه‌م پرۆگرامانه بخه‌یته سه‌ر سكه‌ى پراكتیك ؟
بێگومان ئه‌و شتانه هه‌ندێكیان نه‌زه‌ریه به‌لاَم ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌ر هه‌موویان جێبه‌جىَ ده‌كرێن و خه‌ڵك به چاوى خۆیان ده‌بینن وه‌كو به‌ر له ئێستا كه تازه ده‌ستمان به‌كاركردبوو چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان داواكردو هاته جێبه‌جێكردنیش وه‌كو : بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى مۆدێرن له به‌رده‌رِه‌ش كه ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێكردندایه ، له‌گه‌ڵ بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى له گوندى به‌نێنان هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى به‌رده‌رِه‌ش كه ئه‌ویش داواكاریی ئێمه بوو ، دواى قه‌زابوونى به‌رده‌رِه‌ش ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه په‌روه‌رده‌ى ئاكرىَ و دهۆك برِیاریان داوه كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى به‌رده‌رِه‌ش بكرێته‌وه و ئێستا هه‌نگاوى پێویست هاوێژراوه بۆ ئه‌وه‌ى ستافێكى بۆ دابنرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى په‌روه‌رده بێته دانان و بینایه‌تى بۆ دروست بكرىَ گومان له‌وه‌دانیه كه ئه‌و پرۆژه پێشنیاركراوانه هه‌مووى جێبه‌جىَ ده‌كرىَ ئێمه برِوامان وایه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى دهۆك بىَ یا له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌رِه‌ش وه‌كو قه‌زا خۆى ببینێته‌وه .
پ / ئایا ئاگادارن به‌رده‌رِه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بووه‌ته قه‌زاش هه‌ندێك خزمه‌تگوزارى پێویسته كه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى گه‌وره‌ى به ناحیه بووش ده‌بىَ هه‌بن بۆ نموونه ( پاركێك بۆ پشوو ) ؟
و / گومانى تیانیه كه خزمه‌ت نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌نته‌رى قه‌زا یاخود ناحیه‌كان ده‌كرىَ به‌ڵكو گونده‌كانیش بىَ به‌ش نابن له خزمه‌ت كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاولاَتیان به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر گوندێك یا كۆمه‌ڵگایه‌ك خه‌ڵكێكى زۆرى به خۆیه‌وه گرتبىَ وه‌كو كۆمه‌ڵگاى بشیریان یان گوندى ئیسماوا یان گوندى تریش هه‌ن شایانى ئه‌وه‌ن كه خزمه‌تێكى زۆر باشیان بكرىَ بۆیه پیلانێكى پاش دانراوه چ بۆ دروست كردنى قوتابخانه بىَ یا بردنى رێگا بىَ یاوه‌كو پرۆژه‌ى ئاو بۆیان دابین بكرىَ .
پ/ كه بووى به قایمه‌قامى به‌رده‌رِه‌ش هه‌ستت به شه‌كه‌تى یان دڵخۆشى كرد ؟
و/ زۆر پێم خۆش بوو كه ئه‌و ته‌كلیفه‌م لێكرا كه ببم به قایمه‌قامى به‌رده‌رِه‌ش به تایبه‌تى كه من به‌ر له ئێستا بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌رده‌رِه‌ش كارم كردووه ، دوایى بووم به قایمه‌قامى قه‌زاى ئامێدى دواى خزمه‌تكردنى دووساڵ له‌و شاره جارێكى تر له سه‌ر داواى خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى لیكردم كه جارێكى تر بگه‌رێمه‌وه وه‌كو قایمه‌قام خزمه‌تى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌م له‌به‌ر شاره‌زایى پێشترم له‌و چوار ساڵه‌ى كه به‌رێوه‌به‌رى ناحیه بووم له‌و ناوچه‌یه و زۆر پێخۆشحاڵ بووم و هه‌ر له سه‌ره‌تاى كاركردنم وه‌كو قایمه‌قام به‌ڵێنم به به‌خه‌ڵك داوه كه شه‌وو رۆژ كار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى به‌رپرسیاره‌تى دابم و خزمه‌تێكى باش پێشكه‌ش به‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره بكه‌م .
پ/ به‌شێكى زۆر له به‌رپرسان له كامێرا‌و مایك و رۆژنامه‌نووسان ده‌ترسن له‌به‌ر ڤایرۆسى گه‌نده‌ڵى ، نازانم جه‌نابتان چۆنن ؟
و / ته‌عبیرێكى جوان له پرسیاره‌كه‌ت دا هه‌یه ، به‌راستى گه‌نده‌ڵى ڤایرۆسه ، من له‌و برِوایه‌دام ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى چ له‌لاى به‌رپرسێك هه‌بىَ یا له‌لاى به‌رێوه‌به‌رێك یاخود له‌لاى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى حكومى دا هه‌بێت پێویسته ئه‌وه‌نده له كامێرا‌و راگه‌یاندن نه‌ترسن به‌لكو له یاسا بترسن ، چونكه ئه‌مرۆ ئه‌و راسپارده‌كانى سه‌ركردایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رون و ئاشكرایه له‌م باره‌یه‌وه ، زۆر له به‌رپرسان ئه‌وانه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له لایان دروست بووه له‌سه‌ریان ئاشكرا بووه به ده‌یان فه‌رمانبه‌ر محاسه‌به كراون و ره‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به سزاى عادیلانه . .
ئێستاش ئێمه پشتیوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م چاكسازییه‌ى كه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ست خۆشى لىَ ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كى حكومى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یا فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى له سنوورى قه‌زاكه‌مان هه‌ر له قایمه‌قامیه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین تا نزمترین فه‌رمانگه له سنوورى قه‌زادا ئاماده‌ین هاوكارى حكومه‌ت بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه له ناو له‌شى فه‌رمانگه‌دایه .
پ / زۆربه‌ى به‌رپرسان ولاَمى ژماره ته‌له‌فۆنێك ناده‌نه‌وه ، كه‌چى ئه‌گه‌ر كۆدى ژماره هاتووه‌كه ( 445 ) بێت نه‌ناسراویش بێت ولاَمى ده‌ده‌نه‌وه ؟
و / من به‌ته‌نها سه‌باره‌ت به خۆم ده‌دوێم : - من زۆربه‌ى كاته‌كان موبایله‌كه‌م كراوه‌یه ، و موبایلیش بۆ ئه‌وه‌یه ئاسانكارى له ئیشى خه‌ڵك و ئیشى خۆماندا بكات ، زۆر جار ئیش و كاره‌كانمان چ كارى خه‌ڵك بێت یاخود كارى دائیره‌كان بێت ئه‌وا به مۆبایل جێبه‌جێكراوه و بارى ئێمه و هاولاَتیانیشى سووك كردۆته‌وه ، زۆر جار ئاریشه‌یه‌ك له گوندێك روویداوه به رێگه‌ى موختارى گونده‌كه‌و به موبایل ئاگادارى ئێمه‌ى كردۆته‌وه ئێمه‌ش به زووترین كات براده‌رانمان ناردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاریشه‌كه ، ده‌رباره‌ى خۆم من ولاَمى هه‌موو مۆبایلێك ده‌ده‌مه‌وه به‌لاَم هه‌ندێك جار زۆر به كارم وه‌ك دیاره پله‌یه‌كى وه‌ك قایمه‌قامى یاخود به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌وانه‌یه زۆر جار له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دابن ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كى ناسراویش بێت له‌وانه‌یه ولاَم نه‌درێته‌وه به‌لاَم هه‌ر كاتێك كه له كۆبونه‌وه‌كه ته‌واو بووم زۆر جار به‌خۆم په‌یوه‌ندى به‌و ژماره‌یه ده‌كه‌مه‌وه كه بۆم هاتووه .
پ / جه‌نابت له كاره‌كانى قایمه‌قامیه‌تدا زور جدى ، ئایا له ماڵه‌وه‌ش وا توند‌و تۆڵى ؟
و/ نه‌به‌خوا من له ماڵه‌وه ئه‌وه‌نده توند‌و تۆڵ نیم ..
بۆچـــــى ؟
بێگومان كارى قایمه‌قامیه‌ت ئه‌ركێكه و به ئێمه سپێردراوه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ین هه‌ر كاتێك سستیه‌ك له كاره‌كانماندا په‌یدا بوو من هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌وه لایه‌نێكه له خیانه‌ت كردن به‌رامبه‌ر به میلله‌ت یا خه‌ڵك یا ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ت كه له ئه‌ستۆى دایه به‌لاَم له ماڵه‌وه ره‌فتارم جیاوازتره .
پ/ له ماڵه‌وه مۆبایله‌كه‌ت نه‌خراوه‌ته‌وه ژێر چاودێریه‌وه ؟
و/ نه‌وه‌ڵلا من له ماڵه‌وه موبایله‌كه‌م هه‌میشه له ده‌ستى خێزانه‌كه‌م دایه .
پ/ تا ئه‌مرۆ دوا ناكۆكیتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر چى بووه ، به‌لاَم نه‌ڵێى ناكۆكیمان نه‌بووه ئه‌وانه‌ى ناكۆكییان نه‌بىَ دیاره راوێژ و مشاوه‌ره له نێوانیاندا نیه‌و چێژ له ژیان وه‌رناگرن ؟
و/ خۆشبه‌ختانه ناكۆكى له نێوانماندا نیه هۆیه‌كه‌شى ئه‌وه نیه كه راوێژ و مشاوه‌ره له نێوانمان نه‌بووه . به پێچه‌وانه‌وه ناكۆكیمان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مشاوه‌ره و دانوستاندن هه‌یه و راگورِینه‌وه و رێزگرتن له نێوانماندا هه‌یه بۆیه ناكۆكى له نێوانماندا نیه له ساڵى 1996 خێزاندارم ئه‌و ساڵى 2007 تا ئێستا هیچ ناكۆكى له نێوانماندا په‌یدانه‌بووه .
پ / سه‌باره‌ت به فره‌ژنى رات چۆنه ؟
و / به‌خوا راى تایبه‌تى خۆم ، من له‌گه‌ڵیدا نیم چونكه ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ت رێك و پێك و هیچ كێشه‌ت نه‌بوو من به هیچ جۆرێك له گه‌ڵ فره‌ژنى نیم .
پ / وه‌رزش ده‌كه‌ى ؟
ئه‌گه‌ر پێت بڵێم وه‌رزش ده‌كه‌م له‌وانه‌یه برِوا نه‌كه‌یت چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى جه‌سته‌ى من ببینى له‌وه‌ناچىَ وه‌رزش بكه‌م ، ئامێرى وه‌رزشكردنیشم هه‌یه‌و له‌وانه‌یه زۆر جار ده‌رفه‌تیشم بۆ ره‌خسابىَ به‌لاَم نه‌مركردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه له ده‌وام ماندوو ده‌بم له‌وانه‌یه ماوه‌ى حه‌سانه‌وه‌م كه‌م بێت و خه‌ریك بوون به ماڵ و منداڵ و میوان بۆیه به‌رنامه‌ى رێك و پێكم نیه بۆ وه‌رزش .
پ / گۆڤارى خازر ده‌خوێنیته‌وه ؟
و / پێش چه‌ند ساڵێََََك زۆر ده‌مخوێنده‌وه كه به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌رده‌رِه‌ش بووم به‌رده‌وام به‌شداریم تێدا ده‌كرد به‌لاَم دواى چوونم بۆ ئامێدى و به‌و ده‌ڤه‌ره خه‌ریك بووم و به راستى زۆر ئاگام له گۆڤارى خازر نه‌ما ، په‌نا به‌خوا دووباره به‌شدارده‌بینه‌وه له گۆڤارى خازرداوه گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له‌م دووساڵه‌ى دواییه‌دا خازر زۆر پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه و داواشم كردووه هه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌ربچىَ بۆم بیهێنن .
پ / دواین ژماره‌ت بۆ هاتووه ؟
و / به‌لىَ دوایین ژماره‌م بۆ هاتووه .
پ / دواین ژماره‌ى خازر به‌رگى دوواوه‌ى چ وێنه‌یه‌كه ؟
به‌خوا پێش ئه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌به‌رده‌ستم بوو به‌لاَم ئێستا له‌سه‌ر مێزه‌كه‌م دانیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم وێنه‌ى گه‌نمه .
- زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته
- سوپاس بۆ ئێوه‌ش