چیتر مافى پیاوى كورد پێشێل مه‌كه
سالح هه‌ركى
یه‌كێك له‌دیارده به‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌وانى كوردى له‌قۆناغى دواى راپهرِین، ته‌رخانكردنى به‌شێكى زۆر بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى به‌تایبه‌ت كێشه‌ى ئافره‌تان بووه كهلهرِاستیدا یه‌كجار زۆرى له‌سه‌ر نووسراوه، كه‌چى له‌هه‌زاران یه‌كێكى جێبه‌جآ نه‌كراوه.
ئه‌گه‌ر وردبینێك بپرسێت گه‌لۆ چما هێنده باسى مافى ئافره‌ت و كێشه‌ى ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى ده‌كرێت و له‌به‌رچى زۆرینه‌ى باسه‌كانیش به‌بێ جێبه‌جى كردن، ره‌وانه‌ى ئه‌رشیڤ و فهرامۆشخانهكان ده‌كرێن؟ وه‌ڵامى به‌نده‌ى موخلیستان ئه‌وه‌یه كه:
یه‌كه‌م: لهرِاستیدا كێشه‌ى مافى ئافره‌ت لهجڤاكى كورده‌وارى ئێمه هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت نكۆڵى لێ بكات و بۆیه‌ش خه‌ڵكانێكى زۆر رِهنگه به‌بۆچوونى خۆیان، هه‌وڵیان دابێت لایه‌نێكى كێشهكهباس بكه‌ن، به‌ڵكو بتوانن له‌چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه هاوكارو یاوهرێكى سوودبه‌خش بن .
دووه‌م: ماوه‌یه‌كه مافى ئافره‌تان و باس لێوه كردن و لایه‌نگرى له ئافره‌تان بووه‌ته هێمایه‌كى رِۆشنبیرانهو گوایه ئه‌وه‌ى لایه‌نگرى مافى مێیینه بكات، ئه‌وه بآ سێ‌و دوو رِۆشنبیرو پێشكهوتنخوازهو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه نێرینه بێت، ئه‌مه‌یان فێمێنیستهكى ته‌واوه‌و بۆیه‌ش رِێزو حورمه‌تى بهرِێزى له‌ناوه‌نده رِووناكبیرییهكان له‌نوێژى سبحه‌ینان واجبتره، كارمان به‌وه‌ش نیه كه زۆر له‌م بهرِێزانه، ئه‌م مافانه‌ى باسى لێوه ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ دایك و خوشكى خهڵكیتر داوا ده‌كه‌ن و دیاره ئافرهتهكانى ناو خێزانى جه‌نابیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى باسه‌كان و مافه جۆراو جۆره‌كان ئه‌وان ناگرێته‌وه .
سێیه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِۆژئاوا پشتیوانى له‌مافى ئافره‌تان ده‌كات و ئێمه‌ش وه‌كوو گه‌لێكى بنده‌ست، پێویستیمان به پشتیوانى رِۆژئاوا هه‌یه، كه‌واته بهرِاى ههندى له‌ئازیزان، واباشتره ئه‌گه‌ر بهرِواڵهتیش بێت، باسى مافى ئافره‌ت بكه‌ینه بنێشته خۆشه‌ى زارى رۆشنبیران و نارِۆشنبیرانى كورد‌و شه‌و و رِۆژ هه‌ر به به‌ژن و باڵاى ئافره‌تان هه‌ڵبڵێین و هه‌ول بده‌ین له شوێنى پێشچاو دایانبمه‌زرێنین و ئه‌گه‌ر ئافره‌تى شیاویش بۆ شوێنێك نه‌بوو، ئه‌وه هه‌ر بۆ دیكۆرِِ یه‌كێكى خنجیلانه‌ى رِێكوپێك دابنێین و نێرینهیهكى كى مل ئه‌ستووریش ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه‌ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌جیاتى خانمه (به‌زۆرى رِۆشنبیركراوه كه) وتار بنووسێت و قسه‌ى بۆبكا و ته‌نانه‌ت له باتى ئه‌و برِیاریش بدات.
چواره‌م : بهبرِواى خه‌لكانێك ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندى سه‌ره‌كى نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه بتوانێت شتێك بنووسێت. ئه‌وجا چ ده‌نووسێت ئه‌مه‌یان زۆر گرنگ نییه. وابهچاوى خۆمان ده‌بینین رِۆژانه لهرِۆژنامهو گۆڤاره‌كانى كوردى، ده‌یان بابه‌ت بڵاوده‌كرێنه‌وه كه‌هه‌ندێجار رِهنگه خودى نووسه‌ریش نه‌زانێت مه‌به‌ست و ماناى بابه‌ته‌كه‌ى چییه. ئه‌وه‌ى گرینگه ئه‌وه‌یه كهلاپهرِهیهك ته‌ژى پێت و وشه بكرێت و وێنه‌و ناوى كابراشى له‌سه‌ربێت. به‌م شێوه‌یه ئیتر جه‌نابیان ده‌بنه نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌گه‌ر برِۆكه پاره‌یه‌ك و پارچه زه‌وییه‌كیش له رێگه‌ى سه‌ندیكاى رِۆژنامهنووسانهوه ده‌ستى كه‌وێت، ئه‌وه خێر عه‌لا خێر. دیاره بۆ ئه‌م ده‌سته نووسه‌رو رِۆژنامه نووسانهش، هیچ بابه‌تێك خۆشترو ئاسانتر له‌كێشه‌ى ئافره‌تان نییه. چونكه كۆمه‌ڵناسى خۆى له‌خۆیدا زانستێكى به‌رفراوانه‌و ده‌یان په‌ل و پۆى لێ ده‌چێت و دیوارى ئه‌م زانسته وادیاره له‌هه‌موو زانسته‌كانی تر كورتتره‌و هه‌موو كه‌سێك لێى ئاودیو ده‌بێت، لێپرسینه‌وه‌ش كه‌خۆیان ده‌زانن كه‌واته هه‌ر ده‌نوسن و ده‌نووسن، ههتائهوپاشاگهردانییهى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه‌ئێستا ده‌یبینین.
پێنجه‌م: كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه له‌هه‌موو شارستانییه‌تى رِۆژئاواوه، ته‌نیا چێژه جنسییهكهى ده‌بینن و پێیان خۆشه خۆیان گۆته‌نى، له‌هه‌موو رِوویێكهوه ئازاد بن.
زۆرجار ده‌بینین ته‌نیا بیانووى هه‌ندێك له‌و لاوانه‌ى هه‌وڵى هه‌نده‌ران ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه كه له‌كوردستان رِێگه نادرێت بهرِێزیان له‌گه‌لڕ كچێكى جوان تیكه‌ڵاو بێت و به‌كه‌یفى خۆى موماره‌سه‌ى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى خۆى بكات.
دیاره ئه‌م چهشنهكهسانه ههمووههوڵیان ئه‌وه‌یه ئاو شێلوو بكه‌ن تابهڵكوو له‌م ناوه‌دا ماسییه‌كى خنجیلانه‌ى چاورِهشى باڵابه‌رز و گورج و گولڕ بۆ ماوه‌یه‌كى كورت بكه‌وێته داوه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه، ئیتر له ئاكامى ئه‌م ئاوشێلوو كردنه، كۆمه‌ڵگا چى به‌سه‌ردێت لاى ئه‌مجۆره كه‌سانه گرنگ نییه.
من نازانم خۆم سهربهكامه له‌م پێنج ده‌سته‌ى سه‌ره‌وه‌م . له راستیدا رِهنگه تایبه‌تمه‌ندى ههرپێنجهكهم تێدا هه‌بێت، به‌ڵام سهرِهرِِاى ئه‌مه‌ش، پێم وایه ده‌بێت به‌به‌رنامه‌و زانستیانه، كار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت و بۆیه‌ش برایانه له رِۆنشبیرانى ئازیز دهپارِێمهوه كه‌ده‌ست له‌هێرش كردنه سه‌ر نێرینه‌ى كورد به‌تایبه‌ت باوك و گه‌وره‌ى خێزان هه‌ڵگرن و تووتى ئاسا نه‌كه‌ونه بێژكردنهوهى ده‌سته‌واژه‌و په‌یڤى خه‌لكانێك كه‌مه‌به‌ستى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌و رِهنگه باسى كۆمه‌ڵگایه‌كى تایبه‌تى بكه‌ن كه‌له‌گه‌لڕ جڤاكى كورده‌وارى، جیاوازى گه‌لێ زۆر هه‌بێت.
هه‌روه‌كوو پێشتریش باسم كرد خێزان له‌ناو كۆمه‌ڵێ كورده‌وارى خوه‌دى كێشه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت نكۆڵى له‌م رِاستییه بكات. له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی تر‌ى سه‌ر زه‌ویش كم و زۆر، خێزان و ئه‌ندامه‌كانى گرفتى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه.
چونكه له‌هیچ وڵاتێك تاكاتى نووسینى ئه‌م بابه‌ته، مه‌دینه‌ى فازیله ئاوا نه‌كراوه. له‌لایه‌كی تر باسى خێزان و مافى ئه‌ندامه‌كانى، باسێكى تازه نییه‌و هه‌زاران ساڵه بیرمه‌ندان له‌سه‌رى دهرِۆن و سوقرات، ئه‌فلاتوون، ئه‌ره‌ستۆ، ئایینى زه‌رده‌شت و یههوودو مه‌سیحى، ئیسلام و شاره‌زایانى هاوچه‌رخیش، هه‌ریه‌ك بهنۆبهى خۆیان كۆمه‌ڵێك رِێوشوێنى جۆراو جۆریان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوخێزان و دیاركردنى ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان باس كردووه كه‌هه‌ر هه‌موویان بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى و پێشكه‌وتن و گه‌ییشتن به‌به‌خته‌وه‌رى خراونه‌ته كار‌و دیسان تائێستاش گه‌لێ كێشه‌و گرفت بێ چاره‌سه‌رى ماونه‌ته‌وه. بۆیه‌ش داوا له‌و خوشكه به‌رێزانه ده‌كه‌م كه‌داواى مافى ئافره‌تان ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆ لههێرِش كردنه سهرپیاوان به‌تایبه‌ت باوكان بپارێزن و رِێز له‌مافه‌كانیان بگرن . تا ئاوات و ئامانجه‌كان نه‌بنه قوربانى شهرِى ره‌گه‌زى له‌نێوان نێرینه‌و مێینه‌دا .
ئه‌وانه‌ى له‌هه‌ر نووسینێكدا به‌بێ جیاوازى به‌به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى باوكسالارى، زۆرنامرۆڤانه تیر‌و توانج له‌باوكى چه‌وساوه‌ى كورد ده‌گرن و هه‌ستى بریندار ده‌كه‌ن و كورِو كچ و هاوسه‌ر، له‌دژ باوكى خێزان هان ده‌ده‌ن، ده‌بێت بزانن كه خه‌ریكن رِیشهى خێزان له‌بنج و بناوانه‌وه هه‌ڵده‌كێشن و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ئه‌وان سه‌ربگرێت له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى ، خۆى له‌لێوارى ههڵدێرێكى مه‌رگبار ده‌بینێـته‌وه.
من لێره داوا لهخوشك و برایانى رِۆشنبیر ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم وه‌رن ته‌نیا بۆ جارێك كڵاوى خۆتان بكه‌نه قازى و به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌ركه‌كانى باوكى ئه‌وروپى و باوكى كوردبكهن، تا بزانن ئه‌ركى كامه‌یان گرانترو سهنگینترهو كێههیان شایانى روێزلێنان و گه‌وره‌یى زیاترن .
باوكى ئه‌وروپى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى خۆیداو به‌پێى یاسا‌و ته‌نانه‌ت عورف و عاده‌تیش ، ته‌نیا كرده‌وه‌كانى خۆى به‌رپرسیاره‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ده‌وڵه‌ت منداڵه‌كانیشى بۆ به‌خێو ده‌كات. باوكى ئه‌ورووپى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسى كرده‌وه‌كانى هاوسه‌رو براو ئامۆزا‌و باوك و دایكى خۆى نییه‌و له‌هه‌ر رِووداوێك یابهسهرهاتێك، نه‌یاساو نه‌خه‌ڵك لۆمه له ئه‌و ناكه‌ن .
به‌ڵام باوكى كورد به‌پێى یاسا‌و عورف و عاده‌ت به‌رپرسه له كرده‌وه‌كانى خۆى، كورِى، كچى، هاوسه‌رى، ته‌نانه‌ت باوك و دایك و ئامۆزاكانیشى بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ر یاكچ یاكورِى كابرایه‌ك تووشى هه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌خلاقى بێت، ئایا خودى ئێوه نووسه‌رانى هێژا لۆمه‌ى لێ ناكه‌ن ؟ . . ئایا له‌شه‌قام و جاده‌و گهرِهك، پێشانى یه‌كترى ناده‌ن و ناڵێن ئا ته‌ماشاكه‌ن ئه‌مه فڵانه كه‌سه؟. ئایا ئه‌م كابرایه ئیتر ده‌توانێت له‌ناو خه‌ڵك سه‌رى خۆى به‌رزكاته‌وه؟.
مه‌گه‌ر نه‌تاندیوه گه‌لێجار كابرا كوژراوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامۆزاى كه‌سێكى دوژمنداربووهو هیچ تاوانێكى تر‌ى له‌سه‌ر نه‌بووه.
من نامه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته برۆم، چونكه زۆرى ده‌وێت و لێره ئه‌و دهرفهتهنییه، ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه وه‌بیرتان بێنمه‌وه كهباوكى كورد نێرینهیهكى قورِبهسهرى زۆرلێكراوهو ئه‌گه‌ر داواى سالارى له‌ناو خێزان ده‌كات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى قورسى له‌سه‌ر شانه‌و هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌ركى بۆ دانرا ئه‌وه بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت پێویسته ده‌سه‌ڵاتیشى پێبدرێت تاكو بتوانێت ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جآ بكات. كه‌واته ئه‌مه‌یان هاوكێشه‌یه‌كى زانستییه‌وه له زانستى بهرِێوهبردن، به‌وردى باسى لێوهكراوهو به‌زه‌قى وتراوه. كه ئه‌رك به‌بێ ده‌سه‌لات نابێت، منى باوكى كورد ئه‌گه‌ر له‌ئاست كرده‌وه‌كانى كچه‌كه‌م بهرپرسیاربم، ناچارم دههسڵاتى خۆم بۆ كۆنترۆلڕ كردنى وآ به‌كار بێنم، كه‌واته دابونه‌ریت، یاسا، عورف و عاده‌ت، باوكى كورد ناچار ده‌كه‌ن سالارى بكات و هیچ خهتایهكى نییه.
لهیهكیتر من پێموایه ئه‌م چیرۆكى سالارییهتهگهلێ له رِادهبهدهرو به‌ئه‌نقه‌ست گه‌وره كراوه، چونكه له‌زۆربه‌ى ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ى بهكۆمهلڕ جێبه‌جآ ده‌كرێ، ده‌ستنیشانكردنى كه‌سێك وه‌كوو به‌رپرس، كارێكى ئاسایى و مهنتقى و زاسنتییهو له‌هه‌موو دنیا ئه‌م سیسته‌مه، كارایى خۆى پێشانداوه. دڵنیام ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌س له‌و بهرِێزانهى دژى باوكسالارین و له‌سه‌رى ده‌نووسن، پێكه‌وه به‌سه‌فه‌ر رِهوانهى شوێنێك بكرێن، هه‌ر ئه‌مانه خۆیان براگه‌وره یاخوشكه گه‌وره‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى ئیش و كارى سه‌فه‌ره كه له‌ناو خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانیان به‌به‌رنامه‌و رێك‌وپێك بهرِێوه بچێت. پرسیار لێره‌یه كهگهلۆ بۆچى له‌سه‌فه‌ر براگه‌وره پێویستهبهڵام له‌ناو خێزان پێویست نییه؟ ئایا رِێگهى دوور‌و درێژى ژیان، بهههمووكۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانى، له‌سه‌فه‌رێكى كورتى چه‌ند رِۆژه پرِخهتهرترو كێشه‌دارتر نییه.
ده‌مه‌وێت عه‌رزتان كه‌م كه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى رِهگوریشهى قوولڕ و دوور‌و درێژى هه‌یه‌و كات، فاكته‌رێكى گرینگه له پێكهاتن و له‌ناو چوونه‌وه‌ى دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى. باسكردن له‌م دیارده ههستهوهرانهش وردبینى و دووربینى زۆرى ده‌وێت، بۆیه‌ش نابێت هه‌ركه‌س له‌خۆیه‌وه ملى لێ بنێت و ئه‌وه‌ى به‌حه‌زى خۆیه‌تى، له‌قاڵبى پێشنیار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخاتهرِوو. كورت و كرمانجى ئه‌و هه‌ویره ئاوێكى زۆر هه‌ڵده‌كێشێت.
له‌كۆتایى عه‌رزتان ده‌كه‌م من وه‌كو باوكێكى كورد كه كورِى باوكێكى كوردم و بابى باوكیشم هه‌ركورد بووه، هه‌ندآ دابونهریتنى كورده‌واریم پێ كه‌ون و ناشیرین و ناشارستانیانهن، به‌ڵام شانازى به‌زۆر له‌و دابونه‌ریتانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ئێستا له‌ناو خێزانه كورده‌كاندا باون. له‌گه‌لڕ ئه‌وشدا پێموایه بهتوندرِهوى و هێرِش كردنه‌سه‌ر ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى خێزان، گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن.
من وه‌كو باوكێكى كورد به‌باشى هه‌ست به‌قورسایى بارى گرانى سه‌رشانى خۆم ده‌كه‌م و ئاواتمه رِۆژێك بێت كه‌وه‌كو باوكێكى ئه‌وروپى ئه‌ركه‌كانم سووك بكرێن و منیش بتوانم به‌كه‌یفى خۆم بژیم. بهرِاى من ئه‌وه‌ى توندرِهوهكانى داواكارى مافى ئافره‌تان باسى لێوه ده‌كه‌ن (ئه‌گه‌ر واز له‌پاراستنى به‌ها رِهسهنهكانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى بێنین)، نه‌ك به‌زیانى نێرینه نییه، به‌ڵكو به‌ته‌واوى له‌قازانجى پیاوان به‌تایبه‌ت باوكى كورد دایه‌و ته‌نها ئافره‌ته‌كه تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
چى له‌وه‌ى خۆشتره كهباوكى كورد به‌رپرسیارى كرده‌وه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان نه‌بێت و ته‌نیا خه‌مى خۆى هه‌بێت و باوكێكى ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه، دووسێ (گێرل فرێندى) بیست ساڵه‌ى هه‌بێت و هه‌ر رِۆژهو له‌گه‌لڕ یه‌كێكیان به‌خۆشى تێپهرِ بكات و ئه‌گه‌ر كچهكهشى سه‌عاتێك نیوه‌شه‌و له‌گه‌لڕ (بۆى فرِِیندهكهى) لهنادى گهرِایهوه، كه‌س له‌ناو كۆمه‌ڵگا لۆمه له باوكه‌كه نه‌كات و پێى نه‌ڵێت:
كابرایه‌كى نامه‌سئوول و بێ ده‌ماره‌و ناتوانێت كچه‌كه‌ى كۆنترۆل بكات.


