دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل د.فه‌رهاد پیربال
د. فه‌رهاد پیربال ناوێكى دیارى بوارى رۆشنبیرییه و خاوه‌ن به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بىء رامیارىیه، رۆشنبیرێكى به‌جورئه‌ته، گۆڤارى خازر ئه‌م دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵدا سازكرد، كه‌بریتییه له‌دیدوبۆچوونى خۆى.
دیمانه: عوسمان عه‌بدولموته‌لیب
* ده‌كرێ باسى ژیانى تایبه‌تى خۆت بكه‌ى؟
- باسى ژیانى شه‌خێى له دیدارێكى ئه‌ده‌بى به‌لاى منه‌وه گرنگى نیه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره بۆ ئه‌م گۆڤاره قسه ده‌كه‌م ده‌كرآ سرنجێكى بده‌مآ هه‌موومان تاریخێكمان هه‌یه تیایدا له‌دایك ده‌بین ده‌چینه قوتابخانه و دووباره له ئه‌ده‌بیاته‌وه وامان لێده‌كات به‌یه‌كتر نه‌چین ئه‌وه خالى جیاوازى یه له‌نێوانماندا به‌یه‌كتر نه‌چوینه ئه‌ده‌ب گرنگه نه‌ك ژیانى شه‌خسى به‌هه‌ر حال له‌ساڵى 1961 له‌گه‌رِه‌كى خانه‌قا له‌دایك بوومه له‌دوایى له‌گه‌ره‌كى سه‌یداوه منداڵیم به‌سه‌ر بردووه ئینجا هاتومه‌ته ته‌یراوه قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایم له‌ته‌یراوه پۆلى یه‌كه‌مم له‌قوتابخانه‌ى (زاگرۆس) خوێند له‌بیرمه ئه‌و وه‌خته‌ى ساڵى (74) كه شۆرِش ده‌ستى پێكرد ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كه پێشمه‌رگه یان كورد به‌گشتى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه غارماندا چیا له‌سه‌رداخوازىء بانگه‌وازه‌كه‌ى (مه‌لا مسته‌فا ) كاتىَ كورد رِووى كرده شاخ گێل له‌ناو قوتابخانه‌ى (زاگرۆس) تۆپانێم ده‌كرد ئاگام له‌دونیا نه‌بوو ده‌مزانى بارزانى مرۆڤێكى مه‌زنه‌و كورد خۆشیان ده‌وێت شه‌رِ هه‌یه به‌ڵام نه‌م ده‌زانى ئه‌و شه‌رِه له‌پێناوى چى یه باوكیشم قه‌ساب بوو سه‌رقاڵى ژیانى تایبه‌تى خێزانى ئێمه بوو زه‌وقو ئاستى زانستى خوێندنى نه‌بوو ئینجا له‌ساڵى (74) ئه‌و ئێواره‌یه‌ى كورد به‌شاخ كه‌وتن من له‌قوتابخانه تۆپانێم ده‌كرد جار به‌جار ئه‌و زه‌مانه‌ى كه ته‌مه‌نم (13)سال بوو ئه‌و وه‌خته به‌بیرم دێت (ێباحى برام) كتێب خانه‌یه‌كى هه‌بوو جار جار ده‌چووم ده‌ستم ده‌دا كتێبێكىو ده‌م گوت بزانم چى تێدایه من پێم وایه كتێب دائیمه‌ن ره‌سمى تێدا بێت باشتره چونكه رِه‌سمى ناو كتێب سه‌رنج رِاده‌كێشآ بۆ مندالء بۆ گه‌وره‌ش. مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى عه‌لائه‌دین سه‌جادى زۆر رِه‌سمى تێدایه به‌رِه‌سمى خانىء جزیرىء نالى..هتد. ئه‌و رِه‌سمانه‌ى ناو كتێبه‌كان سه‌رنجى رِاكێشام به‌هه‌ر حال ئه‌و كاته‌ى ده‌ستم ده‌دا كتێبه‌كان تێ نه‌ده‌گه‌یشتم حه‌زم ده‌كرد بینووسمه‌وه سه‌ره‌تاى ده‌ست دانه كتێبم بوو ئینجا كه شۆرِش تێك چوو له ته‌له‌فزیۆن ده‌م دیت پێشمه‌رگه ده‌گه‌رِانه‌وه‌و به‌عه‌ره‌بى به‌و كورده جوانانه‌یان كه خزمى من بوون ناسیاوى من بوون پێیان ده‌گوتن (عائدون) هه‌ستم كرد كه شكه‌ستێكمان توش بووه نه‌خۆشیه‌ك بۆمان دورست بووه‌و جیرانێكمان هه‌بوو ئه‌سمه‌رو رِه‌ش بوو ناوى (قیرِۆ) بوو ده‌یان گوت (بارزانى) ئه‌و ناز ناوه‌ى لىَ ناوه‌نازانم رِاست بوو یان نه.
پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئازا بوو هاته‌وه خۆى به‌ده‌ست دا. له‌گه‌ل خۆ به‌ده‌ست دانى توشى شه‌له‌ل هاتبوو له‌گه‌ل خه‌به‌ره‌كه‌ى قیرِۆى ئازاكه(بارزانى) ناوى نابوو هه‌ر دوو پێى ئیشى نه‌ده‌كرد ئینجا ئه‌و رِووداوه‌ى (74) له‌باره‌ى سایكۆلۆژى یه‌وه زۆر كاریگه‌ر بوو له‌سه‌رم بۆ نمونه مر‌ۆڤم ده‌دیت ده‌گریا مرۆڤ به‌شه‌رمه‌زاریه‌كى زۆر چه‌كى فرِآدا پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئازا چه‌كه‌كه‌ى كه‌رامه‌تى بوو ناچار بوو فرێى بدا پیشمه‌رگه‌یه‌كى ئازا به‌سه‌ر شاخا وه‌كء شێر غاره‌غارى بوو ئێستا شه‌له‌لى گرتیه له‌مال كه‌وتیه ژنم ده‌دیت ده‌گریا باس باسى كاره‌سات ده‌كرا، ئه‌مه هه‌موو بووه پرسێك به‌سه‌ر ده‌رونى شكاوه‌ى مندالیه‌تى من له‌دواى 74 رِۆژنامه یه‌ك به‌ناوى (هاوكارى) هه‌فتانه هه‌بوو هه‌موو پێنج شه‌ممه ده‌رده‌چوو دوایى گۆرِا بووه دووشه‌ممه هه‌فته‌ى رِۆژێك ده‌رده‌چوو له‌گه‌ل گۆڤارى (به‌یان)كه مانگانه بوو سه‌ره‌مانگ ده‌رده‌چوو یان مانگى جارآ ده‌رده‌چوو هه‌ر جار به‌جۆرێك ئه‌و دوو گۆڤاره ته‌ئسیریان هه‌بوو ده‌نگى رِۆژى كوردستان كه به‌شێكیش به‌عه‌ره‌بى بوو (شمس كوردستان) یه‌ك گۆڤار بوو رِۆژى كوردستانء شمس كوردستان . له‌گه‌ل رِۆشنبیرى نوآ به‌ڵام به پله‌ى یه‌كه‌م هاوكارىء به‌یان ته‌ئسیریان هه‌بوو ئینجا دره‌نگتر له‌كۆتایى حه‌فتاكان پاشكۆى عیراق هه‌بوو ئه‌ویش ته‌ئسیرى گه‌وره‌ى كرده سه‌ر رِۆشنبیرىء ئه‌ده‌بى كوردى یان به‌ڵاى كه‌مى من چونكه هاوكارى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌م كرِى ده‌مخوێنده‌وه هه‌موو مانگى جارێك به‌یانم ده‌خوێنده‌وه له‌هه‌مان كات تۆپانێم ده‌كرد. تیپى میللى هه‌بوو به‌ناوى هه‌لمه‌ت ئه‌تله‌س هه‌فتى نیسان هه‌تا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى هه‌ولێر له‌و دوو به‌ینه وه‌رزشء خوێندنه‌وه له‌كۆتایى دا رِۆحء زه‌وقى خوێندنه‌وه‌كه‌م زۆرتر سه‌رى گرتء درێژه‌ى پآ دا. باسى(74)م كرد دووه‌م شت پێم وابآ بارودۆخى ماڵى خۆمان ئه‌و گیر‌و گرفته و كێشانه‌ى كه له هه‌موو مالێك دا هه‌یه ته‌ئسیرى زۆر تر‌ى له‌من ده‌كرد ئه‌ویش له‌وانه‌یه جۆرێك له حه‌ساسیه‌ت بێت كه له‌من دا هه‌بوو له كه‌سێكى تر نه‌بێت كه‌واته سه‌به‌به‌كه سه‌به‌بى سێیه‌م ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ پێكهاته‌ى سایكۆلۆژى به‌شه‌ر خۆى من پێم وایه كێشه‌و شه‌رِ به‌هره‌و بلیمه‌ت دورست ناكات به‌هره پێویسته خۆى له‌ناو مرۆڤێك دا هه‌بێت، ئینجا ئه‌و بار‌و دۆخه گشتیه ته‌ئسیر ده‌كاتء ده‌گه‌شێنێته‌وه من واتآ ده‌گه‌م ئه‌گه‌ر نا كورِه پلكه‌كانیشم هه‌ره‌سى (74)یان بینى‌و كێشه‌ى خێزانیان له ده‌ره‌وه هه‌بوو. بۆ من زه‌وقم له خوێندنء نوسینه‌وه هه‌بوو من ده‌یگه‌رِێنمه‌وه بۆ خودى مرۆڤه‌كه خۆى كه له ناو ناخى خۆیدا به‌هره هه‌یه ئینجا هه‌یه په‌ره‌ى پآ ده‌دات هه‌یه به‌ساده وه‌رى ده‌گرآ هه‌یه زۆر به‌رزه هه‌یه كزه من تازه باسى بارودۆخى گشتیم كرد(74) له‌گه‌ل بارودۆخى ماڵه‌وه ئه‌من دانى پآ ده‌ده‌م كه له منداڵیه‌وه له‌گه‌ل باوكم كێشه‌و ململانێیه‌كمان هه‌بوو گه‌وره‌ى من بوو خۆشه‌ویستى من بوو چاوێكى هه‌ولێر بوو (پیربال قه‌ساب) له‌هه‌ولێر پیاوێكى گه‌وره بوو به‌ڵام له‌گه‌ل من خۆم كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له‌وانه‌یه خه‌تاى من بووبێت شه‌رت نیه خه‌تاى بابم بآ ململانآ جیل دیار نیه خه‌تاى كێیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ردووك له‌سه‌ر هه‌قن باوك له‌سه‌ر حه‌قه چونكه به تێگه‌یشتنى خۆى په‌روه‌رده‌ى ئاوهایه كه ئه‌و ته‌سه‌ورى ده‌كات . منداڵیش پێى وایه ده‌بآ ئه‌و ئازادیانه‌ى موماره‌سه بكات كه وه‌كو جیلێكى نوآ پێى وایه پێویسته باشه خۆشه ده‌بآ موماره‌سه‌ى بكات لێره‌دا ده‌لێم له‌و جه‌نگه‌دا كه‌له نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانآ بڵێى كامه‌یان حه‌قه‌به‌ڵام هه‌میشه جیلى نوآ سه‌رده‌كه‌وآ هه‌میشه له‌گه‌ل جیلى نوێم به‌تایبه‌تى خۆم ئه‌و كاته‌ش كه مندال بووم له‌سه‌ر داخوازیه‌كانى خۆم له‌دژى بابم بۆ نمونه بابم حه‌زى نه‌ده‌كرد بچمه سینه‌ما ده‌یگوت جآى (000حیزانه) به‌پێى ئه‌قلى ئه‌و هه‌قیه‌تى زۆر حه‌قى بوو چونكه من كه ده‌چوومه (سینه‌ما ده‌م دیت شتى خراپى لێ هه‌یه ته‌مه‌نم (14) سال بوو بیرم كرده‌وه، بۆیه باوكم پێم ده‌لىَ سینه‌ما جێى (حیزانه) كه‌واته بابى من حه‌قیه‌تى به‌ڵام منیش حه‌قمه بچمه سینه‌ما فلیمێك ببینم خۆشء باش شتێكى لىَ فێر ده‌بم چێژى لىَ وه‌رده‌گرم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بابم به‌رده‌وام ده‌یگوت سینه‌ما خراپه چونكه له‌كاتى ئه‌و دا سینه‌ما نه‌بوو بابم موالید(1911) بوو ساڵانى (20-30)له‌هه‌ولێر سینه‌ما نه‌بوو له‌زه‌مانى ئه‌و به‌ڵام له‌زه‌مانى من هه‌بوو نازانێت سینه‌ما چیه تێناگا تێشبگا پێى وایه جێى (حیزانه) بزانه بۆ نمونه هێنامه‌وه هه‌میشه ئه‌و جه‌نگه‌ى جیلى نوآ ده‌یكات دژ به‌ئه‌وه‌ى كۆن جه‌نگێكى رِه‌وایه به‌ڵام نابآ ئه‌وه‌ى كه پێویسته جیلى كۆن تیایدا تاونبار بكرێت 100% چونكه ئه‌ویش خاوه‌نى ئه‌قڵیه‌تى خۆیه‌تى كه‌واته ده‌بێت ئه‌و جه‌نگه به‌شێوه‌ى سلمى ببرِێته‌وه باشتره له‌وه‌ى بگاته ئاستى توند‌و تیژى زۆر ئینجا له‌و زه‌مانه دا له كۆتایى (70) كاندا ئه‌و شتانه‌ش كاریگه‌رى
هه‌بوو به‌سه‌ر میزاجى من كه بۆ نمونه باوكم حه‌زى ده‌كرد من (هندسه) بخوێنم من به‌عه‌كسى وى شتێكى دیم خوێند یه‌عنى هه‌موو ئه‌و شتانه پێكه‌وه ته‌ئسیریان هه‌بووه هه‌تا گه‌یشتینه زانكۆ له زانكۆ قۆناغێكى تازه‌ى هه‌بوو یه‌كه‌م به‌رهه‌میشم له‌ساڵى (78) له گۆڤارى هاوكارى بڵاووكرایه‌وه‌و وه‌ڵامیان ده‌داوه له‌پۆسته‌ى خوێنه‌ران ده‌یان گوت زۆر بخوێنه‌وه كه‌م بنووسه‌ئینجا له (79) له‌به‌یان به‌ڵام به‌بآ ئه‌وه له‌سالى (79) ده‌ستم به‌نوسین كرد یه‌كه‌م به‌رهه‌میشم له‌گۆڤارى رۆژى كوردستان بڵاو كرایه‌وه ئینجا له پاشكۆى عێراق شیعرێك بوو ئیتر به‌م شێوه‌یه بوو پاشان به‌ناوى موسته‌عار ئیشم ده‌كرد به‌ناوى ژان چوار پێنج بابه‌تم نووسى نازانم به‌ناوى زه‌ینه‌ب شه‌مزینى ده‌م نوسى دووسآ شتم نووسى زۆربه‌ى شیعر بوون بۆ ئه‌وه‌م ده‌نوسى نازانم نووسینه‌كانم له‌خودى خۆم بوو ئه‌وه نه‌بوو بدزم ئه‌گه‌ر بم دزیایه ئیستا ئیعترافم ده‌كرد ده‌م گۆت دزیتم نووسینى خۆم بوو به‌ڵام حه‌زم لىَ بوو به‌ناوى ژنان بنووسم. پاشان ئینجا هه‌ندآ شتم به‌ناوى خۆم نووسى .
* د. فرهاد نووسه‌رو شاعرء رِۆمان نووسء وه‌رگێرِ . به‌گشتى رِۆشنبیرى كوردى چۆن ده‌بینى؟
- كه(14) (15) سال چه‌نده به‌سه‌ر رِاپه‌رِین تێپه‌رِیوه‌زۆر باشترى ده‌بینم له‌چاو زه‌مانى خۆم واته ئه‌و ساڵانه‌ى كه له‌كوردستان بووم تا (1984) چونكه من له ساڵى (1984) كوردستان‌م به‌جآ هێشت باشترى ده‌بینم له چاو ساڵانى (84) پێشكه‌وتووتره له‌هه‌موو بوارێكداو له‌چاو ئه‌و ساڵانه‌ش باشتره كه تازه باشتره هاتمه‌وه كوردستان (94) واته له‌م چوار پێنج ساڵه‌ى دوایى من واى تآ ده‌گه‌م چاپه‌مه‌نى كوردى باشتر چاپ ده‌كرآ به‌ڵام كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه له‌ناو رِۆشنبیرى كوردى هه‌روه‌ها ئامانجء داخوازىء خه‌ونى زۆر گه‌وره‌و پێویست هه‌یه كه جآ به‌جآ نه‌بووه ئه‌مه به شێوه‌یه‌كى گشتى باس ده‌كه‌ین چونكه پرسیاره‌كه‌ت گشتى بوو. یه‌ك له خاڵه‌كانى دیكه‌ش له‌باره‌ى ئه‌و پرسیاره كه حه‌ز بكه‌م وه‌ڵام بده‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه له یه‌كتر دووریه‌ك هه‌یه له‌نێوان رِۆشنبیرىء خه‌ڵك. رِۆشنبیر نه‌گه‌یشتۆته ئاستێكى ئاوهاى كه لاى خه‌لك واى لىَ بكرێت پێویست بێت . ده‌شتوانین بڵێین خه‌لك وا له رِۆشنبیرى تآ ناگات كه شتێكى پێویست بێت من دڵم نایێت بلێم خه‌لك نایه‌وآ له رِۆشنبیرى تێبگات . . بۆچوونى من ده‌سه‌ڵاتى (حكومه‌ت) ئه‌م كارانه‌ى نه‌كردوه بۆ خه‌ڵك تا له رِۆشنبیرى تىَ بگات چونكه حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات. حكومه‌ت ده‌توانێت برسیت بكات مه‌عاشت ببرِێت كه (1200) دیناره قوتى ده‌كات ده‌كاته 250 دینار یان (300) دینار وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ئه‌وقاف وه‌زاره‌تى نازانم چى هه‌ر یه‌كه‌و مه‌عاشى كارمه‌ندانى خۆى مامۆستایه و مه‌ڵایه فه‌رِاشه كه‌م ده‌كاته‌وه . حكومه‌ت ده‌توانێت برسیت بكات به‌هه‌مان شێوه . حكومه‌ت ده‌توانێت خه‌ڵك به‌ره‌وه ئاراسته‌یه‌ك ببات كه خراپ بێت یان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك كه باش بێت واته حكومه‌ت وه‌كء باوكه . باوك چۆن منداڵه‌كانى خۆى په‌روه‌رده بكات ئاوها ده‌رده‌چێت.
ئێستا حكومه‌ت خۆى گله‌یى هه‌یه له به‌رز بوونه‌وه‌ى توند رِه‌وه‌كان هه‌ستى توند رِه‌وى ئیسلامیه‌كان . ئینجا من لێره‌دا واى لێده‌كه‌م ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كى رِۆشنبیرى هه‌بێت له ناو وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى به‌رنامه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى هه‌بآ له‌ناو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه به تآ گه‌یشتنى من تا ئیستا وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى له‌گه‌ل رِێزم بۆ هه‌موو وه‌زیرو رِۆشنبیره‌كانى كه‌س له شێركۆ بێكه‌سه‌وه تا ده‌گاته ئه‌م رِۆشنبیرانه، پیلانء نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌كى رِۆشنبیرایه‌تى ستراتیجییان نه‌بووه هه‌ر وه‌زیره‌ك هاتووه‌و هه‌ندێك شوێن په‌نجه‌ى خۆى به‌پێى تێگه‌یشتنى خۆىء هه‌ستء زه‌وقى خۆى كاره‌كه‌ى خۆى كردووه و وه‌ك ته‌شبیهات نه‌بى دوكاندارێك رِۆژانێك من گه‌ر دوكانم به‌كرآ گرتیه رِۆژێك كه‌سآ تر به‌كرآ ده‌گرآ واتا پلانى رِۆشنبیرى نه‌بووه به‌رنامه‌یه‌كى رِۆشنبیرى ئاوهاى كه له پێناو ستراتیژیه‌ت دابێت نه‌بووه بۆیه‌ش زۆربه‌ى كاره باشه‌كان له بوارى رِۆشنبیرى ده‌زگاى كار كرد‌و یانه‌و ده‌زگاى حیزبىء ئه‌هلیه‌كان بۆ نمونه چاپه‌مه‌نیه‌كانى ئاراس له رِوى ته‌كنیكىء فه‌نیه‌وه سه‌د قات باشتره له كتێبى وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى دوا كتێبى خۆم كه ئه‌گه‌ر پیشانت بده‌م به‌هه‌زار حال كه‌له چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش چاپ كراوه برِۆ ته‌ماشا بكه به‌راوردى له‌گه‌ل چاپه‌مه‌نى وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى بكه چاپه‌مه‌نى ده‌زگاى (سپى رِێز یان ئاراس، له سلێمانى(سه‌رده‌م) باشتره وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده (پێنج) سال زیاتره هه‌ر یه‌ك وه‌زیر به به‌رنامه‌یه‌كى خۆى به چاكى به ته‌نسیق له‌گه‌ل یۆنیسكۆ له‌گه‌ل(un) له‌گه‌ل رِێكخراوى تر له‌گه‌ل كه‌سى تر په‌ره‌ى به به‌رنامه‌كانى خۆى دایه به كورتى ده‌مه‌وآ بڵێم وه‌زیرى رِۆشنبیرى ماده‌م په‌یوه‌ندى داره به وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى مانه‌وه‌و ئیستقرارى تێدا نیه و به‌رنامه‌یه‌كى ستراتیژى رِۆشنبیریانه‌ى داهاتووى نیه بۆیه ئه‌گه‌ر به‌تێگه‌یشتنى من بوژانه‌وه‌یه‌كیش ئه‌ورِۆ هه‌بێت زیاتر ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دامء ده‌زگا پیشه‌ییه‌كان ئینجا ئه‌و خاڵه‌ى ده‌مه‌وێت له سه‌ره‌تاوه باسى بكه‌م گوتم دابرِانێك هه‌یه له نێوان رِۆشنبیرو خه‌ڵك ئه‌مه به‌لامه‌وه گرنگه ئێمه رِۆشنبیریمان له‌ناو ژیاندا نیه واتێده‌گه‌ین رِۆشنبیرى ته‌نیا له‌كاتى خۆ جوانء قۆز كردن بلىَ له كۆبونه‌وه‌یه‌كى ره‌سمى دانیشتبآ رِۆشنبیرى بفرۆشىَ رِۆشنبیرى واى لێهاتیوه وه‌ك ئه‌وه‌ى غرور به‌سه‌ر خه‌لك دا بفرۆشیت . وه‌كء ئه‌وه‌ى بلێین ئه‌ها من سه‌یاره‌ى تازه‌م هه‌یه تۆ نیته . رِۆشنبیرى واى لىَ نه‌هاتوه كه بچێته ناو عه‌قڵى خه‌ڵك واى لێنه‌هاتووه بچێته ناو مه‌عریفه‌تمان ئه‌خلاقمان ناو هه‌ڵسو كه‌وتمان ،نوقله‌كه، مۆبایله‌كه كرینى سه‌یاره‌یه‌ك، هه‌مان شت دێته پێش بۆ نمونه له زانكۆ مه‌عریفه نه‌چویته ناو دڵه‌وه به‌لكء شتێكه ده‌یانده‌نىَ له‌به‌رى بكه‌ن وه له‌كاتى تاقى كردنه‌وه بینوسنه‌وه نومره‌ى باشى پآ وه‌رگرآ. ئه‌و له حاله‌تێك ئه‌و عیلمه واى لىَ ده‌كات بچێته ناو كه‌سایه‌تىء بیرى پآ بكاته‌وه كه ده‌چێته ده‌ره‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر بكات كه‌هانى بدات پێى بژیت. هانى بدات بیر بكاته‌وه هانى بدات سه‌فه‌ر بكات هانى بدات بچێت بگه‌رِێت له كتێبخانه‌كان بگه‌رِێت شتى تر وه‌ربگرێت . هانى بدات بژى تێكه‌ل به‌ژیانى بێت تێكه‌ل به ئیبداعاتى بێت به‌نیسبه‌ت ده‌ورێشه‌وه خوێنه‌ر كه ئه‌و رِۆشنبیریه له tv كۆرِێك ده‌بینى یان له رِادیۆ باس له رِۆشنبیرى ده‌كرآ ن%


