گه‌نده‌ڵى په‌روه‌رده‌یى
عه‌بدولقادر عه‌بدوڵلا
گه‌نده‌ڵى له بابه‌ته گه‌رمه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه ، له سایت و لاپه‌ره‌ى رۆژنامه‌كان و له‌لایه‌ن رۆشنبیران و … هتد ، باسى زۆرى لێوه ده‌كه‌ن ، كه ته‌نیا له ورووژاندنى بابه‌ته‌كه‌یه و بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆى بدۆزێته‌وه .
هه‌ندێك وا تێگه‌یشتوون له‌گه‌نده‌ڵى و به تێروانینى لایه‌نى دارایی یان ئه‌خلاقى و هه‌ریه‌كه و بۆچوونێكى هه‌یه و خۆشى لێ رزگار ده‌كات و به‌رپرسێتى ده‌خاته ئه‌ستۆى خهلكانى تر ، بۆیه ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت منیش باسى گه‌نده‌لى په‌روه‌رده‌ییی بكه‌م .
چونكه گه‌نده‌لى ڤایرۆسێكه نه‌كه‌وێته هیچ جه‌سته‌یه‌ك ، بۆى هه‌یه تێنه‌گه‌یشتن له واتاى ( گه‌نده‌لى ) زۆر كێشه دروست بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بینین هه‌موو خه‌لك باسى لێوه ده‌كات بگره له وه‌زیرى ده‌وله‌ت تا بچوكترین فه‌رمانبه‌ر و دوكاندار و شوفێرى تاكسى و مه‌لاى ئایینى تا ده‌گاته شون و گاوانى بچوكترین گوند .. به‌لام مه‌ترسیترین گه‌نده‌لى ( گه‌نده‌لى په‌روه‌رده‌یی ) ه ، ئه‌گه‌ر په‌یدا بوو چاره‌سه‌ركردنى زۆر زۆر سه‌خته ، چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ى ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاكى كۆمه‌له ، بۆیه ده‌توانین بلێین بێ دوو دلى و دله راوكىَ و ترس ، ( گه‌نده‌لى په‌روه‌رده‌یی ) سه‌رچاوه‌ى هه‌موو گهندهلییهكه و كۆنترۆل كردنى چاره‌سه‌رى هه‌موو لایه‌نێكى تر سانا ده‌كات ..
نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌م كه پێویسته له سه‌ردانێكى شاندى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت بۆ گه‌وره به‌رپرسێكى حكومى له هه‌رێمى كوردستان و دواى گفتوگۆى زۆر‌و دانوساندن كه زۆربابهتى له خۆ ده‌گرت به‌لام خالى هه‌ره گرنگ كه زۆر باسى لێوه ده‌كرا و داكۆكى له‌سه‌ر كرا ( گه‌نده‌لى ) بوو . شانده‌كه نیگه‌رانیی خۆیان پێشاندنا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و كه‌له كوردستان هه‌یه و فلان وه‌زیره و فلانه بهرێوهبهرهو فلانه وه‌رزشوانه و فلانه هونه‌رمه‌نده و فلانه …هتد . ئه‌م به‌رپرسه به‌رێزه زۆر هێمنانه گوىَی بۆ قسه‌كان شل كردبوو تا كۆتایی هات و به‌یه‌ك رسته‌ى پێنج شه‌ش وشه‌یی خۆى رزگار كرد و گوتى :” جا من چیبكه‌م ئه‌وانه‌ى باستان كرد هه‌مووى قوتابی ئێوه‌ن ” … كه زۆر راسته‌و ده‌بێت دركى پێبكه‌ین و هه‌ولى چاره‌سه‌رى بده‌ین ، ئه‌مه‌ش مشتىَ له خروارى گه‌نده‌لى په‌روه‌رده‌ییه .
1-به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه و ده‌سته‌ى مامۆستایان گه‌ر رێزله كات نه‌گرن و زوو نه‌گه‌نه قوتابخانه‌و مامۆستا له كاتى لێدانى زه‌نگ له ناو هۆبه‌ى خوێندن نه‌بێت و خۆى به ته‌واوى ئاماده نه‌كردبێ ده‌بێت بتوانىَ چ قوتابیه‌ك په‌روه‌رده بكات و تواناى هه‌بێت ئاراسته‌یان بكات ؟
2-مامۆستا پلانى خۆى سالانه و رۆژانه‌ى نه‌بێت و شاره‌زاى هاوچه‌رخ نه‌بێت ده‌بێ چۆن قوتابی په‌روه‌رده بكات ؟
3-گه‌ر مامۆستا له دواى ده‌رچوونى له په‌یمانگا یان زانكۆ بلێ پرۆگرامى خوێندن كه به قوتابیان ئه‌زبه‌ر ده‌كات و هیچیترى چاو پێنهكهوتبێ ده‌بێت چاوه‌روانى چی لێ بكه‌ین ؟
4-له كاتى پێشكه‌ش كردنى وانه ئامرازه‌كانى فێركردن بۆ هه‌ر بابه‌تێك بهكارنههێنىَ چۆن له مێشكى قوتابی دهچهسپێنىَ ؟
5-مامۆستایه‌ك دار به‌ده‌ست و تووند‌و تیژ و ده‌م و چاو مت و مرِ بلی قوتابیه‌كى بێ جورئه‌ت و تۆقێنه‌ر و هزر توندى چی دی لێ ده‌رده‌چێ ؟
6-نه‌شاره‌زایی و هه‌ول نه‌دانى مامۆستا بۆ خۆشارهزا كردنى له بوارى سایكۆلۆژیه‌تى مندال ده‌بێت چۆن خۆى بگونجێنێت ؟
7-دنانى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى ساده‌و ساكار له‌رووى زانستییه‌وه‌و ره‌چاوى لایه‌نى ده‌روونى و ئاستى قوتابی نه‌كرێت و بكرێته تاكه پێوهربۆ ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونى قوتابی ده‌بێت چ ئومێد به قوتابی ببه‌خشرێت ؟
8-مامۆستا له‌ناو هۆبه‌ى خوێندن ره‌چاوى جیاوازى تاكه‌كه‌سى نه‌كات و خۆى نهگوندێنێت له‌گه‌ل ره‌وتى سه‌رده‌م و ته‌نیا گرێدراوى بیرۆكه كۆنه‌كان بێت و باوه‌رى به گۆرانكارى نه‌بێت ده‌بێت چى لێ چاوه‌روان بكرێت ؟
9-ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك شوره‌ى دورست بكان له نێوان خۆى و قوتابی و هه‌ر خۆى به زل بزانێت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هیچ و هه‌موو قسه‌كان و فه‌رمانه‌كانى ئه‌و بسه‌پێت و قوتابی سه‌د ده‌ر سه‌د پراكتیزه بكات و بێ ( سین و جیم ) . ده‌بێن چو دوا رۆژێك چاوه‌روانى ئه‌و قوتابیه بكات .
10-مندال و خزم و كه‌س و دراوسێی مامۆستا له قوتابخانه بالا ده‌ستن ، هه‌ر ئه‌وانن چاودێرى پۆل و به‌رپرسى تیمى وه‌رزش و ده‌رچووى یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن په‌رتووكى نوێیه‌كانن و بیروراى ئه‌وان په‌سنده و ئه‌وانه‌ى تر هیچ و فه‌رامۆش كراون ، ئه‌مه نیه واده‌كات ئه‌وانى تر هه‌ست به كه‌مى بكه‌ن كه ده‌بێته فاكته‌رى رووخانى كه‌سایه‌تییان . ده‌بێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه بكرێت ؟
بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌مانه هه‌مووى به باشى ده‌زانم بلێم :-
ڕ- هه‌ول جدى بدرێت بۆ چاكسازى له بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردن و باشتر كردنى بژێوى مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایان بیر له شتى لاوه‌كى تر نه‌كاته‌وه و بایه‌خێكى مه‌عنه‌وى پێ بدرێت و گه‌رانه‌وه‌ى حورمه‌ت و كه‌سایه‌تییان و رێزێكى تایبه‌تییان له‌ناو كۆمه‌ل هه‌بێت و نێته ژمارتن وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك مووچه خۆر ئاسا .
ب - ئه‌وه‌ى ده‌بێت به مامۆستا پێویسته له سه‌ر بنچینه‌ى حه‌زو ئاره‌زووى بێت نه‌ك له‌و كاته‌ى له هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیرێت و بێت له خۆى بخزێنێته نێو ئه‌م بواره .
ج - گۆرینى سیسته‌مى خوێندن له بنچینه‌وه ، چونكه زۆر كۆنه‌و كار بكرێت بۆ گۆرینى پرۆگرامى خوێندن كه تێدا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر گۆرینى هزرى مامۆستایان .


