زانستى سیاسی و سیاسه‌توان
سه‌عید مه‌موزینی
زانستی سیاسی كۆنترین چالاَكی مرۆڤ و شوێنی بایه‌خی هه‌موانه و زۆر جار مرۆڤی رامیاریكار په‌یداده‌بن و ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه و كارێكی پرِ له خه‌ته‌ره هه‌روه‌كو مرۆڤه‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ ده‌رۆنه سه‌رمانگ كارێكی پرِ مه‌ترسیه ، سیاسه‌ت پرِه له ململانێ و كۆشش ، له گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م زانسته به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و كارێكی تایبه‌ته و پسپۆری خۆی هه‌یه (1)
هه‌روه‌كو ئه‌رستۆ گوتویه‌تی ” مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی سیاسیه كه‌ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی تێكهلاَوی بكات ، وكارهكهی رووبهروبونه له‌گه‌ڵ ئه‌قله‌كان ، له ئاستى به‌رزو نزمدا رۆل دهگێرِێ ، سمیس فه‌یله‌سوفی سیاسی ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی ” سیاسه‌توان قاره‌مانێكه له قاره‌مانه‌كان و هه‌موو زه‌وی به‌كاردێنێ ، ( هیلۆر بلۆك ) له سه‌ر گۆرِی رامیاری كارێك گوتویه‌تی ” لێره ته‌رمی سیاسیه‌ك نێژراوه و هه‌ندێ شتی گاڵته جاری له سه‌ر نووسراوه و هه‌موان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن ، به داخه‌وه ده‌گریێم كه‌نه‌متوانی له سێداره‌ی بده‌م (2)
هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه سیاسه‌ت شتێكی پیسه ، سیاسه‌تمه‌دارانیش مرۆڤانی بێ باوهرِن و هه‌میشه چاویان له هه‌ڵبژاردنه له نزیك هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ڵێن ده‌ده‌ن و له دوای هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنه‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان گه‌ره‌كه‌و بێ به‌زه‌یین ، له‌وانه‌یه ئه‌وه بۆ هه‌موو رامیاری كارێك راست نه‌بێ و سیاسه‌توانى خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به به‌زه‌یی مرۆڤ دۆست هه‌بن ، بهلاَم ده‌گمه‌نن ، بۆیه مرۆڤایه‌تی له گه‌شه كردنی ئابوری خۆی هیچ كات توانای نیه له خاڵێك به‌ره‌و خاڵێكی دیكه گه‌شه بكات بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا شۆرِشێك به‌دی بێنێ (1)
شێوازه‌كانی یاسایی كاری رامیاری و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانى رێكخراوێكی كۆمهلاَیهتی تایبه‌ت هه‌ندێ جار سه‌ركه‌وتوو هه‌ندێ جاریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌كان رووبهرِوو ده‌بێته‌وه ، یانی له‌گه‌ڵ مه‌وقعیه‌ت گونجاو نه‌بوه ، مێژوو پرِه له چه‌وتیه‌كان ، یانی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌مێك خه‌ڵكانێك هه‌وڵیان دابێت كێشه‌یه‌كی دیاریكراو چاره‌سه‌ر بكه‌ن هه‌موو شت پێداویستى مێژووییه ئه‌گه‌ر مێژوو به‌ڵگه‌ی به‌جێی هه‌بێ … رێكخستنی سیاسه‌تیش كه‌م و زۆر له‌گه‌ڵ ره‌وشی نوێی كۆمهلاَیهتی هاوته‌بایه (2)
سیاسه‌ت هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤ سه‌ری هه‌ڵداوه ، چونكه مرۆڤ بۆ ژیان و په‌یوه‌ندی و ده‌سكه‌وتی زیاتر و ئه‌وكاته‌ی هۆزێك توانای نه‌بووه هۆزێكی دیكه قرِ بكات ، هه‌رچه‌نده به ئه‌قلێكی دوا كه‌وتوو بووه ، بهلاَم ناچاربووینه پێكه‌وه گوت‌و بێژ بكه‌ن و بژین ، رۆژانه ئه‌م زانسته له نوێ بوونه‌وه‌یه و بابه‌تی زیاتر ده‌كه‌ونه پێش چاو ، وه‌كو دۆرِان و بردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و گوت‌وبێژی ولاَت حیزبه‌كان وایلێهاتووه هه‌ر حیزبێك بوویته خاوه‌ن كهڵتورێك له سیاسه‌ت ، سه‌ركه‌وتن و نسكۆكان تۆمارده‌كرێن بۆ مێژوو نه‌وه‌ی نوێ ده‌یخوێنێته‌وه ، چونكه سیاسه‌ت به‌رده‌وام له گۆرِانكاریه بۆیه هه‌تا شته پیرۆزمهندهكانیش گۆرِانیان به‌سه‌ردێت . بۆیه سیاسه‌توانی شاره‌زا له گۆرِانهكان خۆی دهگۆرِێ و له گه‌ڵ ره‌وتی سه‌رده‌م هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و ئامانجی نادیاركراو كه گه‌یشته ئامانجیش ، ئامانجێكی دیكه‌ی نوێ به‌دی دێت چونكه ئامانجه‌كان كۆتاییان نایه‌ت و سیاسه‌ت خه‌باته له پێناو ده‌سكه‌وتی زیاتر و پاراستنی ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر ولاَتێك ، له‌وانه‌یه سیاسه‌توان بكه‌وێته دوای به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانى به‌ته‌رزێكی نیگه‌تیڤ كار له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات ، هه‌رچه‌نده سیاسه‌ت خه‌باتی سهردهمهكانهو هه‌ر سه‌رده‌مه جۆرێكی تایبه‌تی گه‌ره‌كه له كار ، بۆ نموونه سوكرات و ئه‌فلاتۆن به‌دوای ئامانجی فه‌زیله‌تدا دهگهرِان له جیاتی ره‌چه‌ڵه‌ك و سروشت ئه‌م ئامانجه‌یان له راستیدا ته‌واوكه‌ری پرِۆژهی ناته‌واوی سۆفیستاییه‌كان بوو ده‌رباری فه‌زیله‌تی سیاسی و پێگه‌ی فه‌زیله‌ت . هه‌روه‌ها سوكرات فه‌زیله‌تی سیاسی وه‌ك لقێكی زانست له قه‌ڵه‌مداوه‌و له‌و باوهرِهدابوو كه ده‌بێ پسپۆری بكرێته سه‌رچاوه‌ی ویستى سیاسی كۆمه‌ڵگا . (1)
سوكرات مرۆڤێكی سیاسی و فه‌یله‌سوفی یۆنانى كۆن بوو ، كه‌له سه‌ر تێكچوونی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئاتن به مه‌رگ مه‌حكوم كرا ، ئه‌فلاتۆن شاگردی كه ویستی له سه‌ر رێگای مامۆستاكه‌ى به‌ره‌و سیاسه‌ت هه‌نگاو بنێ په‌شیمان بوویه‌وه له وساو تا ئه‌مرۆ سیاسه‌ت مه‌یدانی كێشه‌و ململانێیه‌كانه و هه‌زاران ناوداری گه‌وره بووینه‌ته قوربانی له‌م رێگه‌یه‌وه و پێكهێنه‌ری مێژوویی سیاسین ، ئه‌وانه‌ی له چه‌رخی نوێ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن به‌دوای سه‌ركه‌وتن و داهێنانن له‌و بواره‌دا پێویسته شاره‌زای كۆنی سیاسی بن و له درێژایی كار ده‌بنه خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی .
ئهرهستۆو سیاسه‌ت
ئه‌رستۆ فه‌یله‌سوفی یۆنانی خاوه‌ن په‌رتووكێكه به ناوی سیاسه‌ت و له‌و بروایه دایه ، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هێزی هزرین وكاری ده‌ست پێشخه‌ری فكری ده‌كه‌ن ده‌بێ دهسهلاَتداربن و ئه‌وانه‌ی جگه له كاری ده‌ستى سوودێكی دیكه‌یان بۆ خه‌ڵك نیه ده‌بێ گوێ رایه‌ڵ بن ، سروشتی یه ئه‌وانه كوێلهن و هه‌ردوولا ته‌واو كه‌ری یه‌كن ، سروشتی یه سیاسه‌توان خاوه‌ن پرَۆژهیهكی سیاسیه و فراوانی و ته‌سكی پرۆژه كه بۆ شاره‌زایی ده‌گه‌رێته‌وه ، جا چ حیزب یان كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له دهسهلاَت و ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَت بن هۆمیرۆس شاعێری یۆنانی گوتویه‌تی ” هه‌ركه‌سه بۆ ژن و منداڵه‌كانی یاسایه‌ك دادهرِێژێ كه ده‌بێته خانه‌واده‌وه وله چه‌ندین خانه‌واده گوند دروست ده‌بێ و له چه‌ندین گوند شار‌و له چه‌ندین شاریش ولاَت به‌دی دێت كه ده‌بێ خاوه‌ن یاسابن و یاسا بۆ باشتر ژیانكردنه ( لێره‌دا دیار ده‌بێ شار دیارده‌یه‌كی سروشتی یه و مرۆڤ به پێی یاسای سروشت ئاژه‌ڵێكی كۆمهلاَیهتیه ئه‌وانه‌ی به سروشت نهبهرێكهوت بێ ولاَتن ، هۆمر گوتویه‌تی ” بێ ماڵ و یاسا نه‌ته‌وه‌ن ، ئه‌وه‌ی وابێ هه‌میشه شهرِاوی یه و وه‌كو موهرهیهكی شه‌ترنجه ، لێره به‌دیار ده‌كه‌وێ بۆ مرۆڤ له مێشى هه‌نگوین و ئاژهلاَنی تر كۆمهلاَیهتی تره ، چونكه له رای ئێمه‌دا سروشت هیچ شتێكی بێ هوده دروست نه‌كردووه ، له ناو هه‌موو گیاندارانیش ته‌نیا مرۆڤه كه ده‌دوێت ، هه‌موو گیانداران هه‌ست به خۆشی و ناخۆشی ده‌كه‌ن مرۆڤیش وایه ، بهلاَم قسه نیشانكردن سوودو زیانی هه‌ر شتێكه و شرۆڤه‌ی كاره‌كانه ، ئه‌وه‌یه جیاوازی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ كه توانیویه‌تی شار‌و گوند‌و خانه‌واده دروست بكات و له كۆمه‌ڵ هیچ شتێك له‌وه خراپتر نیه شمشێره‌كان بۆ سته‌مكاری به‌كاربێن ، چونكه مرۆڤ چه‌كێكی به ناوی زمان هه‌یه توانای به كارهێنانی بۆ سوودی كۆمه‌ڵ هه‌یه ئه‌و مرۆڤه‌ی زمان و هزری به چاكه بهكارنهینیت له ئاژه‌ڵی درِنده خراپتره (2)
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌رستۆ له‌گه‌ڵ بۆنناسی و مه‌عریفه ناسی له په‌یوه‌ندیدایه ، ئه‌ره‌ستۆ به ره‌خنه گرتن له تیوری ئایدیای ئه‌فلاتۆن فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌رستۆ له هۆكاره چوارینهكانهوه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامی ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت و له چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تشار دهكۆلیتهوه و پاشان ده‌پرسێ كه ده‌وڵه‌تشار بۆچی دامه‌زراوه و ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌وڵه‌ت یان ده‌وڵه‌تشار بۆ به‌دیهێنانی به‌رزترین تواناكانى ناخی مرۆڤ و بۆ به‌ختیاری دروستبووه ، ئه‌و به پرسیاركردن له به‌خته‌وه‌ری ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه فه‌زیله‌ت جه‌وهه‌ری به‌ختیارییه فه‌زیله‌تیش به مه‌عریفه‌و په‌روه‌رده ده‌ستده‌كه‌وێ كه وابوو ژیانی عه‌قلانی به ئه‌نجامی ده‌وڵه‌تشار داده‌نرێت له لایه‌كی تره‌وه ئه‌ره‌ستۆ ئه‌قل به سه‌ر دوو جۆری ئه‌قلی تیوری و ئه‌قلی كرده‌یی دابه‌ش ده‌كات و سیاسه‌ت له چوار چێوه‌ی ئه‌قلی كرده‌یی داده‌نێت ، ئه‌و وێرای خستنه روی ده‌وڵه‌تێكی ئیدیالی له سه‌ر شێوه‌ی ئه‌فلاتۆن ، به‌شی سه‌ره‌كی كاری خۆی بۆ گهرِان به دوای چاكترین ده‌وڵه‌ته‌كان له هه‌ڵومه‌رجی جۆراو جۆر سه‌ره‌نجام چاكترین حكومه‌ت دیار ده‌كات (3)
سه‌رچاوه‌كان
1_ رنی . اوستن . سیاسه الحكم ، 1964 بغداد ل2 .
2_ پلخانف . شخێیت درتاریخ ، ل23
3_ مێژووی هزری سیاسی له رۆژئاوا ، ل39
4_ ارستو . سیاست ل4 ، 1986 فارسی


