سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزى
سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزى
سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزى یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه‌ى كه له بوارى هونه‌رى و مۆسیقاژه‌نین به تایبه‌تى ئامێرى كه‌مانچه‌دا ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كى زێرینى هه‌یه و خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندان كردووه هه‌میشه كاره به‌رچاوه‌كانى له به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندان ره‌نگى داوه‌ته‌وه توانیویه‌تى هونه‌رى گۆرانى و مۆسیقا ره‌سه‌نایه‌تى كه‌لتورى كوردى بپارێزێت بۆیه به پێویستمان زانى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵى دانیشین و بیكه‌ینه میوانى ئه‌مجاره‌ى گۆڤارى خازر :
دیمانه / نه‌سره‌دین سلێمان
پ / خۆت بناسێنه ؟
و / سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزیم له ساڵى 1963 له شارى ره‌واندز له‌دایك بووم و هه‌ر له‌و شاره قۆناغى سه‌ره‌تایى و له قوتابخانه‌ى پاشاى گه‌وره قۆناغى دواناوه‌ندیم ته‌واو كردووه ، له 1/7/1977 كه‌ئه‌و كاته قوتابى سه‌ره‌تایی بووم مامۆستا زرار ئه‌حمه‌د كه وانه‌ى هونه‌ریی ده‌گوته‌وه هه‌ڵسا به كردنه‌وه خوڵێكى فێربوونى مۆسیقا من و زۆر له قوتابیان تیایدا به‌شدار بووین و له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا زرار ئه‌حمه‌د فێرى مۆسیقا بووم له‌و رۆژه‌وه تا كو ئه‌مرۆ درێژه‌م به‌كاره‌كانم داوه .
پ/ له قۆناغى منداڵى كه‌سێكى چۆن بوویت ؟
و / ئه‌وه‌ى راستى بێت منداڵێكى هه‌ژار و زۆر تێكه‌لاَوى منداڵه‌كانى تر نه‌ده‌بووم .
پ/ ئێستا تێكه‌لاَوییه‌ك له نێوان مۆسیقاى كوردى و بیانى ده‌بینرێت ؟ ئه‌مه تا چه‌ند كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر ره‌وشى هونه‌رى له كوردستان ؟
و/ ئێمه ده‌زانین كه مۆسیقا هیچ سنوورێكى بۆ نیه ده‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌ك تێكه‌لاَوبوونى مۆسیقاى كوردى له‌گه‌ڵ مۆسیقاى ولاَتانى ده‌وروبه‌ر واته كوردستان كاریگه‌رى زۆرى ولاَتانى دراوسىَ به‌سه‌ر مۆسیقاى كوردى ره‌نگى داوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش فاكته‌ره‌كه‌ى بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه ، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیستا زۆر له گۆرانیه‌كانى توركى و فارسى و عه‌ره‌بى له‌شاشه‌ى تیڤییه‌كان داده‌به‌زین به‌لاَم ئه‌مه ئێستا كۆنترۆڵ كراوه یاخود سانسۆرێكى بۆ دانراوه ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه نیه كه ئێمه خاوه‌ن مۆركى ره‌سه‌نایه‌تى خۆمان نین ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئێمه زۆر له‌وان زیاتر ده‌توانین به‌هه‌ست و سۆزێكى كوردانه به‌رِێك و پێكى كاره‌كانى خۆمان ئه‌نجام بده‌ین هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندان رووده‌كه‌نه ولاَتانى دراوسىَ بۆ تۆماركردنى سی دى یاخود دروست كردنى كلیپ ، به‌م دواییه‌ش هونه‌رمه‌ند ( هه‌ڵكه‌وت زاهێر ) شتێكى واى كرد كه تا راده‌یه‌ك ترسناكه چونكه ئێمه چاكترین مۆسیقا ژه‌نى كوردمان هه‌یه له‌ناو خودى كوردستان ده‌توانرێت سوود له‌و مۆسیقا ژه‌نانه وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان مۆركى ره‌سه‌نایه‌تى كوردى پێوه بێت .
پ / ئه‌و یاسایه‌ى كه دانراوه بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندان بۆچى تاكو ئێستا جێبه‌جىَ نه‌كراوه ؟
و / ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ كاك(هه‌ڵكه‌وت زاهێر ) و چه‌ند ئه‌ندامێكى په‌رڵه‌مان هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان دانیشتن بۆ تاوتوَى كردنى ئه‌م بابه‌ته كه چۆن بتوانین یاسایێك بۆ پاراستنى مافى به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندان دارِێژین دواتر به‌رز بكرێته‌وه بۆ په‌رڵه‌مان له‌وێش تاوتوێى له‌سه‌ر بكرێت ئینجا خاڵه‌كه جێگیر و رێنووس بكرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندى گشت هونه‌رمه‌نداندا بێت و پابه‌ندبن پێى ، به‌لاَم به داخه‌وه تاكو ئێستا هیچ شتێك نه‌كراوه كه گه‌شبینیش بم به‌وه‌ى كه بكرێت . به‌رهه‌مى هونه‌رمه‌ندان كه به‌نرخێكى زۆر هه‌رزان له بازارى ره‌ش به كۆپى كردن ده‌فرۆشرێته‌وه كه زیان به خودى هونه‌رمه‌نده‌كه و ولاَته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نىَ كه ئه‌مه‌ش رێگر ده‌بێت له گرنگیدان به كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیاكان كه بتوانن به رێگه‌ى یاسایى نوسخه‌ى ئۆرگیناڵ كار‌و به‌رهه‌مه‌كانه‌ى هونه‌رمه‌ندان بفرۆشنه‌وه .
پ/ پێت باشه یا خود تاچه‌ند كار بۆ ئه‌وه‌ى كراوه كه گروپێكى مۆسیقاى پرۆفێشناڵ له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان پێك بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكات ؟
و / زۆر جار هه‌وڵدراوه كه گروپێكى مۆسیقاى یه‌كگرتوو هه‌بێت له هه‌موو شاره‌كانى كوردستانى خۆمان دروست بكرێت به‌لاَم تاكو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوه ، باوه‌رِیش ناكه‌م گروپێكى له‌م بابه‌ته پێك بهێنرىَ .
پ/ ستۆدیۆى ئه‌ستێرانت بینى ، تا چه‌ند توانى به‌هره شاراوه‌كانى گه‌نجان به‌دیار بخات ؟
و / ئه‌وه‌ى كه‌من سه‌رنجى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م دا ، لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌یتوانى وه‌كو پێویست كاره‌كانى خۆى جێبه‌جىَ بكات ، خۆم ئه‌گه‌ر یه‌كێك بوومایه له لیژنه‌كه ، یه‌كێك له‌و براده‌رانه‌ى كه پله‌ى پێنجه‌مى به‌ده‌ست هێنا ( مارتین ) ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مم نه‌كردبایه دووه‌مم ده‌كرد ، به‌راستى سته‌مێكى زۆر گه‌وره‌یان له‌م به‌هره‌مه‌نده كرد ، شته‌كان به یه‌كسانى هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرا و رێزیشم هه‌یه بۆ لیژنه‌كه كه شاره‌زاییان هه‌یه له بوارى مۆسیقا‌و مه‌قام و گۆرانى و مۆسیقاى كوردى .
پ / پێت وایه كه ( هه‌ڵدێر ) له په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان بوو كاریگه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌بێت ببێته یه‌كه‌م ؟
و/ من له‌و برِوایه‌دا نه‌بووم كه هه‌ڵدێر ببێته ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى ستۆدیۆى ئه‌ستێران به پێچه‌وانه‌وه به پێنجه‌مى داده‌نێم یاخود چواره‌م كه‌چى به‌داخه‌وه هه‌م ده‌گه‌رِێنمه‌وه بۆ لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن .
پ/ زۆر جار ره‌خنه‌تان لێده‌گیرىَ سه‌باره‌ت به پێشكه‌ش كردنى به‌رنامه‌كه‌تان ئێوه ئه‌و ره‌خنانه‌تان به‌دی كردووه ؟
و / به‌ڵىَ ئێمه‌ش ئه‌م كه‌مو كورتیانه‌مان به دى كردووه زۆر جار له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و خودى به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى دانیشتووین باسمان كردووه وه‌ك پێشكه‌شكارى به‌رنامه هه‌روه‌ها له رووى ئه‌ندازیارى ده‌نگ و ته‌كنیك و دیكۆر و زۆر جار خه‌ڵكیش ره‌خنه‌یان له ئێمه گرتووه و خه‌ڵكیش ئازاده بۆ خۆى هه‌ر كه‌سێك بیروبۆچوونى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه ده‌توانن ره‌خنه له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بگرن كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كان په‌خش و بلاَوده‌كرێته‌وه .
پ/ برِیار وایه هۆزان بچێته ده‌ره‌وه‌ى ولاَت ، تاكو ئێستا كه‌سێك ده‌ستنیشان كراوه ببێته پێشكه‌شكارى به‌رنامه ؟
و / به‌لىَ ئێستا خه‌ڵكێكى زۆر هه‌یه ده‌یه‌وێت ببێته پێشكه‌شكار به‌لاَم ده‌بێت كه‌سێكى شیاوبێت ، باكگراوه‌ندێكى رۆشنبیرى و هونه‌رى ته‌واوى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك داده‌نیشێت بتوانێت چۆن پرسیارى ئاراسته ده‌كات و چۆن ده‌یدوێنێت ، هه‌روه‌ها له رووى روخساریشه‌وه به شتێكى زۆر پێویستى ده‌زانم بۆ ته‌له‌فزیۆن به‌لاَم روخساریش هه‌موو شتێك نیه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناو ناخى خۆیدا یان له هزرو بیریدا شتێكى هه‌بێت كه‌سێكى تێگه‌یشتوو و رۆشنبیر بێت ده‌توانێت زۆر پرسیارى جوان دروست بكات .
پ/ جه‌نابت تا ئێستا به‌كام پێشكه‌شكاره به‌رنامه هونه‌رییه‌كانى كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان سه‌رسامیت ؟
و / كاك بارزان له رۆژ تیڤى به سه‌ركه‌وتووترین پێشكه‌شكار ده‌زانم و كاك ئیبراهیم له كوردسات و كاك ئیسماعیل جومعه له كاتى خۆى له سه‌ته‌لایتى كوردستان .
پ/ به چ مۆسیقاژه‌نێكى بیانى سه‌رسامی ؟
و/ مۆسیقا ژه‌نى ئیتاڵى ( پاكانینى )
پ / ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه كاریان له‌گه‌ڵ كردووى ده‌لێن كه‌سێكى ئارام و له‌سه‌ر خۆیه ؟
و/ خۆم هه‌روام به‌لاَم زۆر جاریش تووشى توورِه بوون و هه‌ڵچون بوومه بۆ سه‌ركه‌وتنى كاروشاكارى جوان دواى چه‌ند خوڵه‌كێك هێور بومه‌ته‌وه .
پ/ چ به هونه‌رمه‌نده لاوه‌كان ده‌ڵێیت ؟
و / به‌خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه زۆر پشتگیرى هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌وان هه‌وێنى دروست بوونى نه‌وه‌یه‌كى تازه‌ن ده‌توانن كارى جوان ئه‌نجام بده‌ن چونكه هێزو توانایه‌كى چاكیان هه‌یه ، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوام . هیوادارم گرنگى به ره‌سه‌نایه‌تى كه‌لتوورى خۆیان بده‌ن
پ / چ به‌رهه‌مێكى نوێت له‌به‌ر ده‌ستدایه ؟
و / سه‌باره‌ت به كار‌و پرۆژه‌ى نوێم له رووى هونه‌رییه‌وه خه‌ریكى تۆماركردنى سیدییه‌كم بۆ خۆم كه‌پێك دێت له ژه‌نینى مۆسیقا به ئامێرى كه‌مانچه سه‌رده‌مێكه سه‌رقاڵى ئه‌م ئه‌لبومه‌م كه هه‌شت تراك له خۆى ده‌گرێت هه‌ڵبه‌ته خۆشم ده‌بێت خاوه‌نى كارێكى مۆسیقا بم هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه ئێمه له رووى مۆسیقاوه زۆر هه‌ژارین بۆیه سوودى زۆر به تیڤییه‌كان و رادیۆكان ده‌به‌خشێت له‌به‌كارهێنانى وه‌كو تایتله‌كانى به‌رنامه و ریكلامه‌كان من زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندى هونه‌رمه‌ندان كارم كردووه ئێستاش خه‌ریكى تۆماركردنى سیدیه‌كم بۆ خاتو ( نازدار والى ) كه له هه‌نده‌ران ده‌ژیت له ئه‌لمانیا خه‌ڵكى باشوورى كوردستانه .
پ/ ژیانى هاوسه‌ریت چۆن پێكهێناوه‌و چه‌ند منداڵت هه‌یه و ناوه‌كانیان ؟
و / له‌ساڵى 1991 ژیانى هاوسه‌ریم پێكهێناوه به خۆشه‌ویستى نه‌بوو به‌لاَم ده‌توانم بڵێم ئێستا خۆشه‌ویستترین كه‌سه لام خاوه‌ن سىَ منداڵین به ناوه‌كانى ( ته‌مه‌ن - هه‌ڵبه‌ست - مه‌به‌ست ) .
پ/ خێزانت تا چه‌ند هاوكاریت ده‌كات ؟
و / له رووى هونه‌رییه‌وه خێزانم شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆى نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگر نه‌بووه له ئه‌نجامدانى كاره‌كانم چ له تیڤى یا له‌ماڵه‌وه هه‌ستیش ناكه‌م بێزار بووه .
پ/ له‌گه‌ڵ دیارده‌ى فره‌ژنیداى ؟
و/ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژنى هێنا له‌گه‌ڵ یه‌كترا بگونجێن پێویست به‌وه ناكات ژنێكى تر بهێنێت .
پ / پێش ئه‌وه‌ى ناوى تۆ بێنین ووشه‌ى (سه‌ید) دێت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له ژه‌نینى كه‌مانچه مامۆستایه‌كى به تواناى ، چۆن ئه‌مه لێك ده‌ده‌یته‌وه ؟
و / (سه‌ید) ووشه‌یه‌كه كه له باوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه شانازى پێوه ده‌كه‌م ، ئه‌گه‌ر ئاورێك بده‌ینه‌وه له‌و مۆسیك ژه‌نانه‌ى كه زۆر لێهاتوون و شوێن په‌نجه‌ى ده‌ستیان دیاره باوكیان مه‌لایه یا سه‌یده یا شێخه ، دیاره هونه‌ر له‌وانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك له رێگه‌ى ته‌كیه‌و خانه‌قاو كارى ته‌سه‌وفه‌وه وه‌ك : مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى كه باوكى مه‌لا بوو ، مامۆست دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید . منیش یه‌كێكم وه‌كو ئه‌وان .
پ/ چ شتێك زۆر بێزارت ده‌كات ؟
و / چاوه‌روانى و بێژوانى له كاتى پرۆڤه كردن‌دا شتێكى زۆر ناخۆشه بێزارم ده‌كا .
پ/ له‌گه‌ڵ وه‌رزشدا چۆنى ؟
و / من تاكو قۆناغى ناوه‌ندى پێش چوونم بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان به‌ینم زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ وه‌رزش به‌لاَم ئێستا نا .
پ / تاكو ئێستا كه‌سێك ئیره‌یى پێبردووى ؟
و / ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووانه‌ى كه من هه‌مه بۆ كاره‌كانم وه‌ك ژه‌نینى مۆسیقا یان هه‌ر كارێكى تر كه ده‌یكه‌م واى له هه‌ندىَ كه‌س كردووه كه ئیره‌ییم پێ ببات .
پ / له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه چۆنى ؟
و / من زۆر دوورم له‌مه‌ى و هه‌رگیز بیرى لێناكه‌مه‌وه .
پ / ئه‌و ووشانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى ؟
-ئامێرى كه‌مانچه : خۆشترین ئامێره لاى خۆم زۆر به عیشقه‌وه به‌ده‌ستم گرتووه ده‌توانم به عیشقه‌وه كارى خۆمى پىَ ئه‌نجامى بده‌م
-ره‌واندز : پێگه‌ى پێگه‌یاندنى منه
-دیارى قه‌ره‌داغى : هونه‌رمه‌ندێكى به‌رزه
-چۆپى فه‌تاح : ده‌نگى خۆشه
دوا وته‌ت ؟
- هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و گۆڤارى خازر ده‌خوازم ده‌سكه گولێكى بۆندار پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م به ئومێدى ئه‌وه‌م گۆڤارى خازر زیاتر خۆى بخزێنێته نێو هونه‌رمه‌ندان و بۆ ئه‌وه‌ى له ئیش و كاره‌كانیان ئاگادار بێت .


