زیندو بوونه‌وه‌ى مردوویه‌ك ..
پیاوێكى فه‌ره‌نسى كه به‌هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه پزیشكان مه‌رگیان به‌یان كرد ، له‌كاتێكدا كه ده‌یانه‌ویست ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌شى كه تواناى پهیوهندانیان هه‌یه ، زیندوو بوویه‌وه ، ئه‌م نه‌خۆشه كه ناسنامه‌كه‌ى ونه دواى چاودێرى زۆره‌وه ئێستا تواناى قسه‌كردن و رۆیشتنى هه‌یه .
ئه‌م پیاوه 45 ساڵه‌یه ، له‌وكاته‌ى پزیشكان خه‌ریكى لێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى بوون چاوه‌كانى بوونه‌وه‌و دڵى كه‌وته‌وه‌كار . و بۆ ژیانى قه‌رزارى ئه‌و پزیشكانهیه كه له‌كاتى دیارى كرا‌و نه‌گه‌یشتن بۆ لێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى
ئه‌وه‌ش به‌یاسایه‌ك لهولاَتى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامده‌درێت كه ئه‌وانه‌ى دڵیان له‌كارده‌كه‌وێت پزیشكه‌كان ده‌توانن ئه‌ندامه‌كانى له‌شى بۆ نهخۆشهكانیتر ببه‌ستنه‌وه ، له‌هه‌ندێك ولاَتانى تریش ئه‌وكاره ئه‌نجام ده‌درێت وه‌كو ئهنگلستان ، و له‌فه‌ره‌نسا سالاَنه 13 هه‌زاركه‌س سود له ئه‌ندامى له‌شیان وه‌رده‌گیرێت ، ساڵى رابردوو 231 كه‌س به‌هۆى كه‌مى و لاوازى ئه‌ندامه‌كانى له‌شیان گیانى خۆیان له‌ده‌ست داوه ، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ره‌نسا مۆڵه‌تى به 9 نه‌خۆشخانه داوه كه سود لهئهندامهكانى ئهومردوانه وه‌رگرن.


