رۆنالدینهۆى بچوك

فه‌تاح ته‌یمور عهبدوللاَ دانیشتووی گوندی گرده‌پان ناسراوه به
رۆنالدینهۆی بچوك ته‌مه‌نی ( 13 ) ساڵه قوتابى پۆلى هه‌فته‌مى بنه‌ره‌تى له قوتابخانه‌ى گوندى گرده‌پان وه‌رزش دۆست و یاریزانێكی لێهاتووه له هێلی به‌رگری ناوه‌ند یاری ده‌كات و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌و له خۆشه‌ویستی یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ( رۆنالدینهۆ ) كه زۆر سه‌رسامه به جوله‌و یاریكردنی ئه‌م یاریزانه، لاسایی ده‌كاته‌و به هه‌موو جۆرێك وه‌كو جوله كردن و پۆشینی درێسه‌كانی ، جیا له‌مانه ئه‌م گه‌نجه زۆر لێهاتوه له جوله و یاریكردن به تۆپی پێ و زیاتر له ( 700 ) جار به قاچ و له‌ش و لاری ناهێلێت تۆپ بكه‌وێته خواره‌وه و ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌م زیاتر جوله‌كانی رۆنالدینهۆ وه‌ربگرم و مه‌شقی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئاستی ئه‌و له جوله كردن ، و له‌نێو خه‌ڵكدا به ( رۆنالدینهۆی بچووك ) بانگى ده‌كرێت .


