ده‌رباره‌ی ئێمه
خازر وه‌كو گۆڤارێكی وه‌رزی ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و جیایه له هه‌موو گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی دیكه . كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌و تۆماركردنی مێژووی ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش و كورد‌و كوردستانه ، كه ده‌ڤه‌ری به‌رده‌ڕه‌ش روبه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی به‌حرێن گه‌وره‌تره و به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووی كوردستان پێكدێنێت ، چونكه مێژووی ولاته‌كه‌مان پێویستی به‌وه هه‌یه به‌مێشكێكی كوردانه و شێوازێكی زانستی و دوور له لایه‌نگیری ، راستیه‌كان وه‌كو خۆیان بنوسرێنه‌وه چونكه سته‌مێكی گه‌وره له‌دیرۆكی كوردستان كراوه و زیاتر به‌ده‌ستی ناحه‌زانی كورد نوسراوه كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی موغرزانه بۆ تاواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رده‌ست نوسیویانه ، خازر به‌رده‌وامی دان به‌خه‌بات و كار‌و ژیانه هه‌روه‌ها لایه‌نێكی دیكه‌ی پێگه‌یاندنی رۆشنبیر‌و نووسه‌رو رۆژنامه‌وانی گه‌نجه له‌رێگه‌ی كۆڕ‌و سمینار‌و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م گۆڤاره‌ش زۆر لایه‌نی بۆ یه‌كه‌مین جار تۆماركردووه ، و زیاتر ده‌یه‌وێت مێژووی ولاته‌كه‌مان جوان و جوانتر بكات سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناشرینیانه‌ی كه ناحه‌زانی كورد به‌دیان هێناوه ، خازر بروای ته‌واوی به‌دیموكراسی و رای به‌رامبه‌رو لیبرال و ئازاد و سه‌ربه‌خۆییه‌كان و مافی مرۆڤ و جڤاتی مه‌ده‌نی هه‌یه .


